كۆنتی ده‌بێته راهێنه‌ری چێڵسی
K24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Gazzette dello Sportـی ئیتاڵیا، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ته‌مه‌ن 46 ساڵ كه ئێستا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیایه له دوای یۆرۆی 2016 به فه‌رمی ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نی.
كۆنتی له سێریا ئه‌ی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك توانی بۆ سێ وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك نازناوی خوله‌كه بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس بباته‌وه، پێشتریش كۆنتی رازیبوونی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی چێڵسی پیشاندا بوو، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاوه په‌یوه‌ندیكردنی به بلووزه‌وه ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه‌یش له كاتێكدایه كه له ماوه‌كانی رابردوو راگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كان ئاماژه‌یان به چه‌ندان ناوی راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی گۆس هیدینگ كرد بوو، دیارترینیان (دیێگۆ سیمۆنی، ماسیملیانۆ ئالێگری و مانوێل پیلیگرینی) بوون.
له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م ده‌نگۆیانه، جۆن ئۆبی میكێل ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی چێڵسی له لێدوانێكدا كه له چاپی دوێنێی رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: 99%ـی یاریزانانی چێڵسی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی گۆس هیدینكی راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌كه‌ن.