سه‌رۆكی بارسێلۆنا باس له هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر یانه‌كه‌ی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ bbcـی به‌ریتانیا باس له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: بۆ وه‌رزی داهاتوو یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌هۆی به‌هێزی داهات و سامانه زه‌به‌لاحه‌كه‌یان كێشه بۆ ئێمه دروست ده‌كه‌ن.
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی بلوگرانا ده‌شڵێت: یانه‌كانی ئینگلته‌را پاره و پاداشتێكی زۆر له رێی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌یش ده‌بێته چه‌كێكی كاریگه‌ر بۆ رفاندنی ئه‌ستێره‌كانی ئێمه.
بارتۆمیۆ ناشی شارێته‌وه كه ئه‌و هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كات و ده‌بێت سنوورێك بۆ ده‌ستڕۆیشتوویی یانه ركابهركانیان دابنێت، ئه‌گه‌رنا بۆ وه‌رزی دادێ درز ده‌كه‌وێته پێكهاته‌كه‌ی.
بارتۆمیۆی ته‌مه‌ن 53 ساڵ له 2014 به فه‌رمی به سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ربژێر كرا، له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و بارسێلۆنا نازناوی لالیگا، جامی شا، جامی یانه‌كانی جیهان، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و چامپیۆنسلیگی به‌ده‌ستهێناوه.