شرۆڤه.. "يه‌كێتى دژى بيرۆكه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه"
راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئايا ده‌بێته قوربانى ململانێكان..
K24 – هه‌ولێر:
ره‌وشى كورديى ئاڵۆزكاو له‌گه‌ڵ بارودۆخى شێواوى عێراق له‌و يارييه نزيك ده‌بێته‌وه كه جارێك له لێوارى تهقينهوهدايه، و جارێكيش توڕه‌يى و نهبوونيى دهيانهاڕێت، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ لايه‌كى ململانێكان، كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. يان ئه‌وه‌تا كورده‌كان له ده‌وڵه‌تى ئيتيحاديى جياببنه‌وه و يانش ئه‌وه‌ى هه‌رێم جارێكى ديكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵى گوێڕايه‌ڵى.
لێره‌دا سووربوونى كوردستان له‌سه‌ر بڕياردان له چاره‌نووسى خۆى هه‌نگاوێكى پێشكه‌وتووى كورده‌كانه له پێشيانه‌وه كورده‌كانى عێراق، بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى گيانى جياخوازى.
به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له پايتهختهكهياندا كه هه‌ولێره، هه‌موو بنه‌ماكانى سه‌ربه‌خۆيى كۆبوونه‌ته‌وه جگه له دانپێدانانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به ده‌وڵه‌ته‌كه‌يان و هه‌ڵكردنى ئاڵاى ئه‌و ده‌وڵه‌ته له ئه‌نجوومه‌نى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
كورده‌كان له هه‌ريه‌ك له وڵاته‌كانى توركيا، ئێران، عێراق و سووريا، نه‌ته‌وه‌ى سهرهكيين و ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌رفه‌تێكيان بۆ هه‌ڵبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستنيشانى چاره‌نووسى خۆيان بكه‌ن، ئه‌وا به شێوه‌يه‌كى پێشكه‌وتووى پراكتيزه‌كردنى ديموكراتى ده‌گه‌ن.
هه‌ربۆيه ژماره‌يه‌كى زۆريان و زۆرتر له نيو سه‌ده‌يه تێكۆشانى سياسى ده‌كه‌ن و رێكخراو و پارتى سياسى داده‌مه‌زرێنن و ئامانجيان ئه‌وه‌يه بگه‌نه مافى چاره‌نووسى خۆيان.
رێبه‌ران و پارتهكانيان
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ به‌شێك له مێژوو، ئه‌نگێزه‌ى جيابوونهوه و سه‌ربه‌خۆيى له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان، كه له لايه‌ن مه‌لا مسته‌فا بارزانى باوكى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌دايكبووه. پێش ئه‌وه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى لێى جيابێته‌وه و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان دابمه‌زرێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئهنگێزهيه له توركيا، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى پارتى كرێكارانى كوردستان كه له لايه‌ن عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه دامه‌زرا و ئێستا له دوورگه‌ى ئيمراڵى له زيندانى توركيادايه هاته‌ئاراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پرسه له لاى كورده‌كانى ئێرانيش هه‌بوو، كه عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ، پێش ئه‌وه‌ى له لايه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى و ئيتڵاعاتى ئێرانه‌وه تيرۆر بكرێت، هه‌بووه.
كورده‌كانى سورياش خه‌باتيان له دژى سيستمى ئه‌سه‌دى باوك و كوڕ كرد به ئامانجى ئه‌وه‌ى بگه‌ن به مافه‌كانيان. هه‌رچه‌نده هه‌ندێكيان چوونه پاڵ رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و رژێمه له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وايه‌تى عه‌ره‌بيى بنياتنرابوو و كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ئايدۆلۆژياكهى سهردهستهيى عه‌ره‌ب بوو به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى ديكه‌دا.
هه‌رچه‌نده ديمه‌نه‌كان بۆ كورد له هه‌ر كوێ بووبن، هاوشێوه‌ى يه‌ك بوو، به پێچه‌وانه‌وه و له‌وه زياتر، له توركيا كورده‌كان لێيان قه‌ده‌غه كراوه به زمانى دايكيان له‌گه‌ڵ يه‌كدا بئاخڤن. ته‌نانه‌ت بۆيان نييه خۆيان به يهكديش بناسێنن وه‌ك كورد. توركيا هێشتا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ك "توركى شاخاوى" ئه‌وان بناسێت.
كورده‌كانى عێراق، پێشكه‌وتووتر بوون و ده‌يانتوانى رۆژنامه و بڵاوكراوه‌ى تايبه‌ت به خۆيان هه‌بێت و به زمانى خۆيان بخوێنن و بنووسن.
ئه‌مه‌ش به‌و مانايه دێت كه به‌ده‌ستهێنانى هه‌ندێك مافى رۆشنبيرى هه‌نگاوێكه له به‌ره‌ده‌م ئه‌و نهتهوهيهدا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بكه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى به‌ده‌ستهێنانى مافه سياسييه‌كانى. گرنگيشه ئه‌و نهتهوهيه له عێراق و توركيا و سووريا و ئێران‌دا پراكتيكى مافه سياسييه‌كانى بكات.
دامه‌زراندنى ناوچه‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنى به‌رپرسان له ناويشياندا په‌رله‌مان ديمهنێكه كه لێيه‌وه پرۆسه‌ى به‌شدارى سياسى كورد له هه‌رێمه‌كه‌يان ده‌رده‌خات، به جۆرێك كه له رابردوودا ئه‌و مافه‌يان لێ زهوتكرابوو.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ده‌كرێت گه‌ڵاڵه‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى له باره‌ى ده‌ستنيشانكردنى چاره‌نووسى كوردستانى عێراقه‌وه، ئه‌گه‌ر له گۆشه‌يه‌كى بێلايهنانهوه لێى بڕوانين وه‌ك به‌شێكه له پرۆسه‌ى به‌شدارى سياسيى كوردهكات.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يهكڕيزى كورد
له لێدوانيدا بۆ swissinfo.ch، توێژه‌رى ميسرى، دكتۆر حه‌سه‌ن ئه‌بو تاڵيب، ده‌ڵێت: هه‌ڕه‌شه‌ى ستراتيژى داعش له‌سه‌ر كورد، بووه‌ته يه‌كێك له ره‌گه‌زه گرنگه‌كان يه‌كگرتن و يهكڕيزى كورديى.
داگيركردن شارۆچكه و ناوچه‌كانى باكوور و خۆرئاواى عێراق له لايه‌ن داعشه‌وه و هه‌وڵدانى بۆ پێشڕه‌ويكردن به‌ره‌و هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان بووه هۆى درووستبوونى حاڵه‌تێكى تايبه‌ت له لاى كورده‌كان و هه‌ماهه‌نگى نه‌ته‌وه‌يى له نێوانياندا، كه له دواى كۆتايهاتنى جه‌نگى دووه‌مى جيهان، به‌و جۆره ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه.
هه‌روه‌ها سيروان قچۆ، توێژه‌رى تايبه‌تمه‌ند له كاروبارى كورديى تايبهعت به swissinfo.ch رايگه‌ياندووه، به‌رده‌وام باسكردن له پرسى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان له عێراقدا پرسێكى ئاڵۆزه. كاتێك په‌رله‌مانى هه‌رێم له هاوينى 2015 بڕياريدا راپرسى بۆ دياركردنى چاره‌نووسى هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، زۆرێك له‌و بڕوايه‌دان، مه‌سه‌له‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى ته‌نيا كاتى پێويسته و پرسێكى حه‌تمييه.
به‌ڵام سه‌ركردايه‌تى كورد له عێراقدا له‌و بڕوايه‌دان، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بايه‌خى زۆرتره له‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه به كارتى سه‌ربه‌خۆيى بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌شدارى هێزه عيراقييه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له دژى داعش، يه‌كێكه له‌و ئاماژه گرنگانه‌ى كه كورده‌كانى هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى له چوارچێوه‌ى عێراقێكى يهكگرتوودا بمێننه‌وه و ئه‌وه‌ش هاوكاريان ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و وه‌ستانه‌وه له دژى داعش".
به راى ئه‌و شاره‌زايه، "چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ميانگيرى ئه‌مريكا ره‌وشى ئابوورى كورد باش ده‌كات و وايان لێده‌كات بۆ پڕۆژه‌كانى داهاتوويان ناچار نه‌بن روو بكه‌نه توركيا، به تايبه‌تى پڕۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆيى ئه‌گه‌ر بێت و ناكۆكييهكان له‌گه‌ڵ به‌غدا قووڵتر نه‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "سه‌ركردايه‌تى كورديى له ئێستادا گوتارى له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر يه‌كگرتوو نييه، هه‌ردوو حزبى سه‌ره‌كيى له هه‌رێمى كوردستاندا (پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان) له باره‌ى په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ته‌واوى جياوازن. يه‌كێتى، كه سكرتێره‌كه‌ى تاڵهبانييه، به توندى دژى بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردييه له بارودۆخى ئێستادا و پاسهوهكهشى ئه‌وه‌يه، بارودۆخى ههرێميايهتى رێگه به دامه‌زراندنى كيانێكى سه‌ربه‌خۆى كورديى نادات".
به گوێره‌ى گوته قه‌چۆ، حزبه‌كه‌ى تاڵه‌بانى (يه‌كێتى) به هاوپه‌يمانێكى متمانه‌پێكراوى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و له به‌رامبه‌ريشدا پارتى په‌يوه‌ندى به تينى له‌گه‌ڵ توركيادا هه‌يه.
هه‌رێمى كوردستان ئێستا رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى دارايى بووه‌ته‌وه، كه له هه‌رێمدا پێشتر وێنه‌ى نه‌بينراوه. حكومه‌ته خۆماڵييهكه ناتوانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابين بكات و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زايه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هاوكات شه‌ڕێكى به‌رده‌وام له ده‌وروبه‌ردا ده‌گوزه‌رێت و ئه‌وه‌ش ئاشكرايه كه كۆسپى سه‌ر رێگه‌ى ئابوورى هه‌رێم، كێڵگه نهوتييهكانه، به تايبه‌تى كێڵگه نه‌وتييه‌كانى كه‌ركووك، كه هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌يانه‌وه ناكۆكييان هه‌يه. دابه‌زينى نرخى نه‌وتيش به شێوه‌يه‌كى بێ وێنه له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا، كۆڵه‌گه‌ى حوكمڕانى كورده‌كانى هه‌ژاندووه و پرسيارى گه‌وره‌ى له باره‌ى ده‌سته‌به‌ربوونى بنه‌ماكانى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمه‌كه درووستكردووه، به تايبه‌تى كه زۆرينه‌ى كورده‌كان ده‌يانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بن.
ره‌نگه ئه‌وه‌ش يه‌كێك له‌و هۆكارانه بێت، كه رۆژنامه‌ى زه ئينديپێندنتى بريتانى له 10ى فێبرايه‌رى 2016، بڵاويكردبوويه‌وه، داعش ته‌نيا هه‌ڕه‌شه نييه بۆ كورد، به‌ڵكو زۆر كێشه‌ى ديكه‌ى خوڵقاندووه، له‌وانه دابه‌زينى نرخى نه‌وت، كه بووه هۆى وێرانكردنى خه‌ونى هه‌رێمى كوردستانى عێراق، كه له سه‌ر رێگه‌ى بوون به ده‌وڵه‌تێكى نه‌وتيى بوو، بتوانێت جيا له به‌غدا بژييت.
ئاماده‌كردنى: ره‌شيد خشانه.
سه‌رچاوه: سويس ئينفۆ
وه‌رگێڕان و كورتكردنه‌وه‌ى: ئ.هـ