رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا راپرسی بۆ باشترین هێرشبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
كه‌ریم بنزیما پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه
K24 ـ پاریس
ھەوادارانی ھەڵبژاردەی فه‌ره‌نسا كەریم بنزیمە وەك چوارەم ھێرشبەر دەست نیشان دەكەن، بۆ یۆرۆی ئەمساڵ كە لە وڵاتەكەیان بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەی لیكیبی فڕانسی ڕاپرسیەكی ئەنجام داوە لە نێوان 10 ھێرشبەر كە پێویستە چواریان بۆ ھەڵبژاردەی فه‌ره‌نسا بانگھێشت بكرێن.
لە ئەنجامی راپرسیەكە دەرچووە كە ئەنتوان گریزمان سەدا شازدە دەنگەكانی بەدەست ھێناوە، لە دوای ئەویش ئەنتۆنی مارسیال دووەم دەنگ و سەدا سێزدەی بەدەست ھێناوە، ھەرچی ئۆلیڤە جیرۆی یانەی ئەرسناڵە سەدا دوازدە دەنگەكانی بردۆتەوە، لە دوای ئەویش كەریم بنزیمە سەدا نۆی بەدەست ھێناوە.
بەم شێوەیە كەریم بە ڕای ھاندەران دەبێ لە پێكھاتەكە بێ، بەڵام دیشامپی راھێنەر بەھۆی كێشەی ڕەوشەتیەوە كەریم بنزیمەی دوورخستەوە.