ریال مه‌درید له هه‌وڵی رازیكردنی یاریزانێكی عه‌ره‌به
K24 ـ هه‌ولێر
میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كردۆته‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌وڵی رازیكردنی هێرشبه‌ری جه‌زائیری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ریاز مهحرهزه.
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركادا هاتووه كه یانه‌ی شایانه ده‌یه‌وێ له وه‌رزی داهاتوو مه‌حره‌زی یاریزانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بێنێته ریزه‌كانی، تاوه‌كو ئێستاش یانه ئینگلیزیه‌كه له‌م باره‌یه‌وه هیچیان رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌م هه‌واڵه‌یش له كاتێكدایه دوێنێ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیایش باس له چاوتێبڕینی لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنای له ریاز محه‌ره‌ز كردووه.
ریاز مه‌حره‌زی 27 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش ده‌كات و یانه‌كه‌ی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگه و خۆشی 15 گۆڵی تۆماركردووه‌و 10 گۆڵیشی دروستكردووه.