په‌يوه‌ندى مرۆڤ و ره‌چه‌ڵه‌كى مه‌يمونى ئيندۆنيزى ئاشكرا ده‌كرێت
توێژه‌رانى زانستى مرۆڤناسى ره‌تيانكرده‌وه، مه‌يمونى بچكۆڵهى دوورگه‌ى فلۆريسى ئه‌ندۆنيزيا كه نزيكه‌ى 15 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا هه‌بوون، به هاوشێوه و نزيكى مرۆڤى ژير بزانن.
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانى زانستى مرۆڤناسى ره‌تيانكرده‌وه، مه‌يمونى بچكۆڵهى دوورگه‌ى فلۆريسى ئه‌ندۆنيزيا كه نزيكه‌ى 15 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا هه‌بوون، به هاوشێوه و نزيكى مرۆڤى ژير بزانن.
دوو توێژه‌رى فه‌ره‌نسايى به‌ڵگه‌ى نوێيان له باره‌ى ئه‌و جۆره مهيمونهوه ده‌ستكه‌وتووه و توێژينه‌وه‌ى زانستيان له باره‌وه ئه‌نجامداوون.
ئه‌و مهيمونانه كێشيان تا 25 كيلۆگرامه و له ئه‌شكه‌وتى ليانگ بوا و ساڵى 2003 دۆزراونه‌ته‌وه.
زانايان بووه‌ته مشتومڕيان له‌و باره‌يه‌وه و هه‌ندێك له‌و بڕوايه‌دان ئه‌وانيش وه‌ك مرۆڤى ئاسايى تووشى مه‌نگۆلى و كورتهباڵايى بوون و هاوشێوه‌ى مرۆڤى ژيرن.
هه‌ريه‌ك له ئه‌نتوان بالزو له مۆزه‌خانه‌ى مێژووى سرووشتى فه‌ره‌نسا و فيليپ شارليه پسپۆڕ له زانستى ناسينى مرۆڤى كۆن، له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر كه‌له‌ى سه‌رى مه‌يمونى عوليا، كه له ئه‌شكه‌وتى ليانگ دۆزرابوويه‌وه ده‌ريانخستووه، ئه‌و جۆره مه‌يمونه هيچ نزيكايه‌تييه‌كى له‌گه‌ڵ مرۆڤى ئاساييدا نييه و كه‌له‌ى سه‌رى مهيمونهكه 0زۆر جياوازه له كه‌له‌ى سه‌رى مرۆڤ. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، هيچ به‌ڵگه‌يه‌كيان ده‌ستنه‌كه‌وتووه بيسه‌لمێنێت ئه‌و مهيمونانه وه‌ك مرۆڤ به‌هۆى نه‌خۆشييه‌كى بۆماوه‌يى تايبه‌ت به كورتهباڵاييهوه باڵايان كورت بووه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
و:ئ.هـ