گواردیۆلا: ره‌نگه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا یوڤێنتۆس توڕه بێت
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ له شاری تۆرینۆ له ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ی یوڤێنتۆس و بایرن میونشن به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان یه‌كسان بوون، پیپ گواردیۆلای راھێنەری بایرن دوای یارییه‌كه ستایشی یۆڤێنتۆسی کرد و رازی بوونی خۆشی بە ئەنجامەکە دەربڕی.
گورادیۆلا ده‌ڵێت: كاتێك یانه‌یه‌ك ده‌بێته میوانی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه، زه‌حمه‌ته به ئاسانی یوڤی وازت لێ بهێنێت و بە ئاسانی برۆیتە دەرەوە.
ده‌شڵێت: نازانم لە یاری گه‌ڕانه‌وه چی روودەدات، رەنگە یۆڤێنتۆس توڕە بێت، بەڵام ئێمەش ھەین پێم وایە لەوەتەی من راھێنەرم ئەمشەو خۆشترین شەوی راھێنەرایەتیمە.
گواردیۆلا ده‌شڵێت: پێش یارییه‌كه زۆرێك بۆچوونیان وا بوو كه یوڤێنتۆس حاڵی باش نابێت، به‌ڵام وانییە بەڵکوو یۆڤێ ھەموو ھەوڵێک دەدات گەورەترین ٩٠ خولەک پێشکەش بکات، بەتایبەت تۆ رووبەرووی مانزۆگیچ و پۆگبا و مۆراتا دەبیتەوە یان بۆفۆن ٩٠ خولەک بە ھەموو شێوەیەک ئامادەیە، بۆیه ئێمه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا ھەست بە دڵتەنگی دەکەین بۆ بردنەوە یاریمان کرد، به‌ڵام به خاڵێك ڕازی بووین.