نهێنی شێوازه نوێیه‌كه‌ی قژی ئینیێستا ئاشكرا بوو
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌ندرێس ئينيێستا یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا له دوایین ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به ستایله تازه‌كه‌ی قژی سه‌رنجی راگه‌یاندنه‌كانی جیهانی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا.
ئینیێستا له یاریی نێوان ئارسێناڵ و بارسێلۆنا قژی به شێوازێكی تازه تاشی بوو، ئه‌مه‌یش بووه پرس لای به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كان، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیایش له چاپی ئه‌مڕۆیاندا نووسیویه‌تی: نهێنی قژه‌كه‌ی ئینیێستا بۆ داواكاری كچه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤالێریای كچه ته‌مه‌ن 4 ساڵییه‌كه‌ی ئینیێستا داوای له باوكی كردووه به‌م شێوازه سه‌ری بتاشێت، ئه‌ویش دڵی نه‌شكاندووه و داواكاریی كچه تاقانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
ئینیێستا له دوایین یاریی خۆی له قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ تیپه‌كه‌ی رووبه‌رووی ئارسێناڵ بۆته‌وه و یارییه‌كه‌شیان به دوو گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر برده‌وه.
ئینیێستای ته‌مه‌ن 31 ساڵان له 2012 له‌گه‌ڵ خانمه ئانا ئۆرتیز ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه و خاوه‌نی ته‌نیا كچێكن.