راهێنه‌ری بایر لیڤه‌ركووزن سزا درا
K24 ـ هه‌ولێر
به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی لێژنه‌ی سزادانی بۆندیزلیگا، بڕیاریی دا بۆ ماوه‌ی سێ یاری سزای راهێنه‌ر رۆجێر شمیت بدات، هه‌وره‌ها به پێبژاردنی بیست هه‌زار یۆرۆیش سزا درا.
یه‌كشممه‌ی رابردوو له خولی ئه‌ڵمانیا له یاریی نیوان بایر لیڤه‌ركوزن و بروسیا دۆرتمۆند، ناوبژیوانی یارییه‌كه بڕیاریدا كه رۆجێر شمیت بچیته ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و له شوێنی هانده‌ران بووه‌ستێ، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره ره‌تی كرده‌وه بڕیاره‌كه‌ی ناوبژیوان قه‌بووڵ بكات هه‌ر بۆیه، یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی 9 خوله‌ك وه‌ستاو دواجاریش بایرن لیڤه‌ركوزن به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆرا.