ئه‌م جۆره دياريانه هه‌رگيز مايه‌ى قه‌بوڵ نييه لاى خانمان
خانمان توڕه ده‌كات
K24- هه‌ولێر
زۆربه‌ى پياوان، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگيرانه‌كه‌يان ياخود هاوسه‌ره‌كه‌يان دڵخۆش بكه‌ن جا چ به‌بۆنه‌ى رۆژى له‌دايك بوونيان ياخود يادكردنه‌وه‌ى رۆژى هاوسه‌رگيريان بێت، يان هه‌ر بۆنه‌يه‌كى ديكه بێت، زۆر شوێن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جوانترين ديارى هه‌ڵبژێرن پێشكه‌شيان بكه‌ن، ره‌نگه زۆرجار ده‌كه‌وێته حاڵه‌تى دوو دڵيشه‌وه له‌مه‌ڕ جۆرى هه‌ڵبژاردنى دياريه‌كه، بۆيه شتێكى ئاساييه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌تان دياريه‌كه‌ى به‌دڵى نه‌بێت ياخود ره‌تى بكاته‌وه، چونكه هه‌ندێك جۆرى ديارى هه‌ن خانمان رقيان لێيه‌تى، له‌خراپترين جۆرى ئه‌و دياريانه‌ش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:-

1-بڕينى پليتى يارى وه‌رزشى يان فيلمى سينه‌مايى:- له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆت حه‌زت به جۆره يارييه‌ك هه‌يه و ده‌ته‌وێ به‌شداربيت له‌سه‌يركردنى، هه‌رگيز نه‌كه‌ى پليت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌شت ياخود ده‌ستگيرانه‌كه‌ت ببڕى، چونكه ره‌نگه ئه‌و وه‌كوو تۆ نه‌بێت و زۆر حه‌زى به‌يارييه وه‌رزشييه‌كان نه‌بێت.
هه‌روه‌ها بۆ بڕينى پليتى فيلمه سينه‌ماييه‌كانيش، به‌هه‌مان شێوه، پێويسته سه‌ره‌تا بزانيت كه ئه‌و حه‌زى به چ جۆره فيلمێك هه‌يه، زۆربه‌ى خانمان حه‌زيان به فيلمه ترسێنه‌ره‌كان ، ياخود ئه‌و فيلمانه‌ى كه خيانه‌تى هاوسه‌رگيرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه نييه.
2-خولى فێربوون: شتێكى جوانه ئه‌گه‌ر بێت و خانمه‌كه‌ت به‌شدارى پێبكه‌يت له يه‌كێك له خوله‌كان فێربوون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاييه‌ى له ژيانيدا هه‌يه پڕى بكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ ئاگه‌داربێت و بزانيت به‌شدارى چ خولێكى پێده‌كه‌يت، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شدارى پێبكه‌يت له خولى خواردن، ئه‌وا راسته‌وخۆ تۆ پێى ده‌ڵيت: "من حه‌ز به‌خواردنه‌كانت ناكه‌م و نازانيت خواردن دروست بكه‌يت، بۆيه واباشتره به‌شدارى ئه‌و خوله‌ى خواردن دروستكردن بكه‌يت".
3-كتێبێك ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هاوسه‌رگيرى: زۆربه‌ى خانمان رقيان له‌وه ده‌بێته‌وه كه پياوه‌كانيان ياخود ده‌ستگيرانه‌كه‌يان كتێبێكان بۆ بهێنن ده‌رباره‌ى (چۆن خۆت ئاماده ده‌كه‌يت بۆ هاوسه‌ره‌كه) ياخود (چۆن ره‌زامه‌ندى هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنيت)، چونكه ئه‌مه راسته‌وخۆ وه‌كوو نامه‌يه‌ك وايه كه پێى ده‌ڵێت: "تۆ باش تێمناگه‌يت پێويسته ئه‌م كتێبه بخوێنيته‌وه" ياخود "تا ئێستا نازانيت كه من چيم ده‌وێت"، بۆيه ئه‌و جۆره ديارييانه، ده‌بيته هۆكارى ئه‌وه‌ى خانمان هه‌ست به دڵته‌نگى و نيگه‌رانييه‌كى زۆر بكه‌ن و كاريگه‌رى له‌سه‌ر جۆرى بيركردنه‌وه‌كانيان ده‌بێت.
4-خولى لاوازبوون: ره‌نگه به كڕينى پليتى خولى لاوازبوون بۆ خانمه‌كه‌ت دڵت خۆش بێت به‌وه‌ى كه باش‌ترين جۆرى دياريت هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام زۆربه‌ى خانمان حه‌ز به‌م جۆره ديارييانه ناكه‌ن، چونكه ئه‌م جۆره ديارييه ئاماژه‌يه‌كه كه تۆ له جه‌سته‌ى ئه‌و ناڕازيت، بۆيه خانمان ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وبن خۆيان هه‌ست ده‌كه‌ن كه قه‌ڵه‌ون به‌بێ ئه‌وه‌ى پياوان ئه‌م جۆره دياريانه بكڕن، خۆيان هه‌وڵى لاوازبوونى خۆيان ده‌ده‌ن.
5-وێنه‌ى گه‌نجێتى: زۆربه‌ى پياوان واگومان ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو وێنه‌يه‌كى سه‌رده‌مى گه‌نجێتى هاوسه‌ره‌كه‌يان بكه‌ن به‌ديارى، ئه‌وا هاوسه‌ره‌كه‌يان دڵخۆش ده‌بن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ديارييه‌كه له‌ناو چوارچێوه‌يه‌كى زيڕيشدابێت، خانمان زياتر دڵشكاوتر دێنه‌به‌رچاو و له‌كاتى بينينى وێنه‌كه بريندار ده‌بن به‌وه‌ى كه جوانى پێشووتريان نه‌ماوه و خه‌مى بۆ ده‌خۆن، بۆيه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا ته‌نها به‌بێ ده‌نگى سه‌يرى وێنه‌كه ده‌كه‌ن و بير ده‌كه‌نه‌وه و نيگه‌رانى زياترى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
6-كرێمى ده‌موچاو: خۆت به‌دووربگره له‌كڕينى هه‌موو جۆره كرێمێكى ده‌موچاو و بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ياخود ده‌ستگيرانه‌كه‌ت، چونكه خانمان سه‌باره‌ت به‌م جۆره دياريانه، وابيرده‌كه‌نه‌وه كه ده‌موچاويان شێواوه و به‌دڵى پياوه‌كه‌يان نييه.
7-پێشكه‌شكردنى ديارى له‌رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه: هه‌ندێك له‌پياوان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك بير له‌وه ناكه‌نه‌وه كه كاتێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ كڕينى ديارييه‌كى جوان و سه‌رنجڕاكێش بۆ هاوسه‌ره‌كانيان، بۆيه هه‌ر له‌رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه وه‌ك بڵێى زۆريان لێكردبێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كه دياريه‌كى بۆ ده‌نێرێت، به‌مشێوه‌يه هاوسه‌ره‌كه‌ى، هيچ دڵخۆش نابێت به‌م جۆره دياريه، چونكه هه‌ست ده‌كات كه پياوه‌كه‌يان هيچ كاتێكى ته‌رخان نه‌كردووه له‌پێناوى ئه‌ودا چووبێته بازاڕ هه‌وڵ و ماندووبوونى بينبێت.
8-كه‌رسته‌ى نێو چێشتخانه و كه‌لوپه‌لى ناوماڵ: تا ده‌كرێت خۆت به‌دوور بگره له كڕينى كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌ى نێو چێشتخانه و ماڵه‌وه، چونكه ئه‌م جۆره دياريانه وا له خانمان ده‌كات به‌شێوازێكى ديكه بيربكه‌نه‌وه به‌وه‌ى كه خۆيان به خزمه‌تكارى نێو چێشتخانه و ماڵه‌وه دێته به‌رچاو، ره‌نگه وا بزانێت كه تۆ بۆيه هاوسه‌رگيريت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى ماڵه‌وه بكات، به‌تايبه‌تى كڕينى (گيسكى كاره‌بايى، مه‌كو، غه‌ساله... هتد) راسته ئێستا له‌وانه بڵێت خۆ ئه‌مانه گرنگن له‌ناو ماڵدا هه‌بن، به‌ڵام به‌هيچ جۆرێك له بۆنه‌يه‌كى دياريكراودا مه‌يانكڕه و ناوى دياريشى لێ مه‌هێنه، به‌ڵكو ده‌توانى رۆژانى ئاسايى كه هيچ بۆنه‌يه‌ك نييه، بيانكڕيت.