بواتینگ له‌م هێرشبه‌رانه تۆقیوه
پێیوایه كه‌س ناتوانێت بیانوه‌ستێنێت
K24 ـ هه‌ولێر
جیرۆم بواتینگ به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هیچ به‌رگریكارێك ناتوانێت یاریزانی هاوشێوه‌ی (مێسی، كریستیانۆ و نێیمار) بوه‌ستێنێت.
بواتینگ ده‌شڵێت: ئه‌م یاریزانانه زۆر خێرانه و كۆنتڕۆڵكردنیان زۆر ئه‌سته‌مه، ده‌توانین بچووكترین هه‌ڵه‌ی به‌رگریكاران بقۆزنه‌وه و مه‌ترسی بۆ سه‌رگۆڵی به‌رانبه‌ر دروست بكه‌ن.
كریستیانۆ و مێسی ئه‌م وه‌رزه به هه‌ردووكیان 63 گۆڵیان بۆ یانه‌كانیان تۆمار كردووه، ئه‌مه‌یش به‌رزترین رێژه‌ی گۆڵتۆماركردنه له جیهاندا.
بواتینگی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی غانایه، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایه، له 2011 له مانچێسته‌ر سیتییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه كرد.