ناگاتۆمۆ گرێبه‌ستێكی مانچێسته‌ر یونایتدی ره‌تكردۆته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
راگه‌یاندنه به‌ریتانییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی یۆتۆ ناگاتۆمۆی یاریزانی ئینته‌رمیلان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه سه‌رله‌نوێ گرێبه‌ستێكی مانچێسته‌ر یونایتد له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی یۆتۆ ناگاتۆمۆی یاریزانی ئینته‌رمیلان ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
یونایتد له یه‌نایه‌ری رابردوو هه‌وڵیداوه ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌ی خواستن بباته ریزه‌كانی، به‌ڵام ناگاتۆمۆ بڕیاریداوه له ئینته‌رمیلان بمێنێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانه‌كه ده‌ڵێت "له ئێستاشدا چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلیزی ئاماده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ناگاتۆمۆ، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له ئینته‌ر بمێنێته‌وه و ئاره‌زووی جێهێشتنی ئیتاڵیا ناكات".
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له یه‌نایه‌ری رابردوو به‌رپرسانی ئینته‌رمیلان و مانچێسته‌ر یونایتد راسته‌وخۆ چاویان به‌یه‌ك كه‌وتبوو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانه ژاپۆنییه‌كه، به‌ڵام دواجار یاریزانه‌كه ره‌تی كردبووه‌وه یانه‌كه جێبهێڵێت.
ناگامۆتۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له 2011 له یانه‌ی چیزینا بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان گواستراوه‌ته‌وه.