پێنتاگۆن: هێزه كوردييه‌كان به‌م زووانه ره‌ققه گه‌مارۆ ده‌ده‌ن
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، ئاشكرايكرد، به‌م زووانه هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى، كه يه‌په‌گه تێياندا باڵاده‌ست و هێزى سه‌ره‌كييه، سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر داعشدا تۆمار ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، ئاشكرايكرد، به‌م زووانه هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى، كه يه‌په‌گه تێياندا باڵاده‌ست و هێزى سه‌ره‌كييه، سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر داعشدا تۆمار ده‌كه‌ن.
پێنتاگۆن، رايگه‌ياند، ئه‌و شكستانه‌ى له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان)، تووشى داعش بووه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى به‌م زووانه گه‌مارۆى داعش له ره‌ققه بدرێت.
گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، جي دێڤيس، گوتى: هێزه كوردييه‌كان (يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه) و هاوپهمانهكانيان به‌م نزيكانه ناوچه‌ى شه‌دادى به ته‌واوه‌تى له پارێزگاى حه‌سه‌كه كۆنترۆڵدهكنهوه و له‌و بڕوايه‌داين ئه‌و هێزانه به هۆى پشتيوانى به‌رده‌واممان لێيان، ده‌توانن له واده‌يه‌كى كه‌مدا ره‌ققه داببڕن و گه‌مارۆى بده‌ن.
گوتيشى: هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى، كه هێزه كوردييه‌كان تێياندا پێشڕه‌ون، هێرشيان كرده سه‌ر شه‌دادى و به پشتيوانى ئاسمانى ئه‌مريكا توانيان به‌شێكى زۆرى ئه‌و ناوچه‌يه رزگار بكه‌ن.
له سه‌ره‌تاى 2014دا، داعش، توانى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر شارى ره‌ققه‌دا و بيكاته يه‌كه‌م پايته‌ختى خۆى. ره‌ققه و پاشان مووسڵ كه دووه‌م گه‌وره شارى عێراقه بوونه‌ته ناوه‌ندى سه‌ره‌كى داعش و ئامانجى يه‌كه‌مى هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش.
له كۆتايى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه)، هێرشه‌كانيان له دژى داعش ده‌ستپێكردووه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا توانيويانه زياتر له 1400 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه له ده‌ستى داعش و گرووپه توندڕه‌وه جيهادييهكانى ديكه رزگار بكه‌ن.
رووسيا و ئه‌مريكا هه‌وڵده‌ده‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر دۆسته‌كانيان له سووريا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌رى رێككه‌وتوون جێبه‌جێ بكرێت و بڕياره له نيوه شه‌وى هه‌ينى/ شه‌ممه بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاگربه‌سته‌كه، هه‌ريه‌ك له رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"ى ناسراو به داعش و به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى رێكخراوى ئه‌لقاعيده له سووريا ناگرێته‌وه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ پێشتر رايگه‌ياندبوو، ناوچه‌ى شه‌دادى له رۆژى هه‌ينى رابردووه‌وه له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه رزگار كراوه و يهكينهكانيش به راگه‌يه‌ندراوێك ئه‌وه‌يان ئاشكرا كرد، كه توانيويانه ناوچه‌كه له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ن و كۆمه‌ك و فرياگوزارى مرۆيى و خۆراك بگه‌يه‌ننه دانيشتوانى شارۆچكه‌كه.
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، كه‌وتنى ره‌ققه نزيك بووه‌ته‌وه و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان به‌جێى ده‌هێڵن و ته‌نيا شتێك پرۆسهكهى دواخستووه، ئه‌وه‌يه كه هێشتا هه‌ندێك ئه‌رك ماوون پێويسته راپهڕێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه گه‌وره‌كه ده‌ستپێبكات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و: ئ.هـ