پیرێس وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند
K24 ـ هه‌ولێر
رۆبێرت پیرێسی فڕه‌نسایی و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ئارسێناڵ و ڤیاریال كاروانی یاریكردنی له 42 ساڵی وه‌ستاند و به یه‌كجاره‌كی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
دوای راگه‌یاندنی وازهێنانی، پیرێس ده‌ڵێت: "ئێستا له ته‌مه‌نی 42 ساڵیم، كاتی وه‌ستان هات پێویسته رابووه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به یاریزانه لاوه‌كان بدرێت."
پیرێس سه‌ره‌تای یاریكردنی له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان له تیپی میتزی فڕه‌نسی بوو، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مارسیلیای هاونیشتمانییه‌وه بكات، دواتر له‌لایه‌ن ئارسین ڤینگه‌ره‌وه پهڵكێشی ئارسێناڵ كرا، دواتر پرێمه‌رلیگی به‌ره‌و ئیسپانیا و به‌دیاریكراوی بۆ یانه‌ی ڤیاریال جێهێشت، دواین وێستگه‌ی یاریكردنیشی له خولی هیندی بوو.
پیرێس 79 یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامداوه، تیایدا 14 گۆڵی تۆماركردووه، له‌گه‌ڵیاندا جامی جیهانی فڕه‌نسای ساڵی 1998ـی برده‌وه، دوایین یاریزانیشه له‌وانه‌ی جامی جیهانی 98 ـیان به‌ده‌ستهێناوه و تا ئێستا به‌رده‌وام بووبێت له یاریكردن، ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا بردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2000 بوو، له فیناڵی پاڵهوانییهتیهكهش گۆڵێكی بردنه‌وه‌ی بۆ تریزیگێ دروست كرد.