پێنووس هه‌ر ته‌نها بۆ نووسين به‌كارنايه‌ت
به‌ڵكو چاره‌سه‌رى سه‌رئێشه‌ش ده‌كات
K24- هه‌ولێر
زيادبوونى پاڵپه‌ستۆى ئه‌ركه‌كانى رۆژانه و راپه‌ڕاندنى كاره‌كان، بووه‌ته هۆكارێك مرۆڤ زياتر و زياتر ماندوو بكات، به‌جۆرێك ئه‌و ماندووبوونه زۆرجار ده‌بێته هۆى په‌يدابوونى چه‌ندين نه‌خۆشى جياجيا، له‌ناو هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشيه باوانه‌ى كه زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان به‌ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنن بريتييه له سه‌رئێشه.
دياره سه‌رئێشه يه‌كێكه له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه له‌ناكاو تووشى مرۆڤ ده‌بێت به‌تايبه‌ت له‌كاتى كاركردن، به‌جۆرێك وا ده‌كات مرۆڤ گيرۆده بێت و ره‌نگه جارى واهه‌يه به حه‌بێك يان دوانيش چاره‌سه‌ر نه‌بێت، بۆيه بۆ رزگاربوونت له‌و جۆره سه‌ر ئێشه‌يه باش‌ترين رێگه چاره كه ماڵپه‌ڕى (ئه‌لعه‌ربيه نێت) تێيدا ئامۆژگارى جين ليۆناردى پزيشكى تايبه‌ت به‌و نه‌خۆشيانه‌ى بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه: " له كاتى په‌يدابوونى سه‌رئێشه، پێنووسێكى ره‌ساس له‌نێوان ددانه‌كانت دانێ به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ددانه‌كانت پاڵه‌په‌ستۆى بخه‌يته سه‌ر".
هه‌روه‌ها ليۆنارد به رۆژنامه‌ى (ئكسپرێس)ى به‌ريتانى رايگه‌ياندووه، زۆربه‌ى سه‌رئێشه‌كانى سه‌ر په‌يوه‌سته به ددانه‌كانى مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌ى شاده‌ماركانى سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كى تۆكمه‌يان هه‌يه له‌گه‌ڵ ددانه‌كان و شه‌ويلگه‌كان، بۆيه زۆرجار سه‌رئێشه له ئه‌نجامى گرژبوونى ماسولكه‌كانى ده‌موچاو شانه‌كان و شه‌ويلگه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌دواجاردا هه‌موويان په‌يوه‌ستن به هه‌ردوو شه‌ويلگه و ددانه‌كانى مرۆڤه‌وه.
بۆيه ليۆنارد جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه دانانى پێنووسێكى ره‌ساس له‌نێوان ددانه‌كان باش‌ترين رێگا چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ويلگه‌كان بحه‌سێنه‌وه‌و هه‌ست به ئارامى بكه‌يت و سه‌رئێشه‌ش كه‌متر بكاته‌وه.
ئه‌و پزيشكه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌نديكجار سه‌رئێشه له ئه‌نجامى بوونى دوودڵى و شپرزه‌يى و كاركردنى زۆره‌وه په‌يدا ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌م ريگايه‌ش سه‌رئێشه‌كه‌ت كه‌م نه‌بۆوه و چاره‌سه‌رنه‌كرا، وا پێوست ده‌كات له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌زووترين كات سه‌ردانى پزيشكى تايبه‌ت بكه‌يت.