ليستى ناوى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نرخی ئینته‌رنێتییان دابه‌زاندووه
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت: سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان پابه‌ند بوونه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، لیستی ناوی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه بڕیاری هه‌رزانكردنی نرخی ئینته‌رنێتییان جێبه‌جێكردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه, مه‌ولود باوه‌مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه گه‌یاندن به وه‌كاله‌ت، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، مه‌به‌ست له ده‌ركردنی بڕیاری هه‌رزانكردنی نرخی ئینته‌رنێت، ره‌چاوكردنی باری دارایی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هەموو كۆمپانیا سەرەكییەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان پابەند بوون بە بڕیارەكەی وەزارتەوە و هیچ كۆمپانیایەك نەماوە لە رووبەرێكی فراواندا كار بكات و نرخی دانەبەزاندبێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئینته‌رنێت كه به سیسته‌می (Wi Fi) كارده‌كه‌ن، به‌هۆی سنوورداریی رووبه‌ری كاركردنییان بڕیاره‌كه نایانگرێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، 29 له هه‌رێمی كوردستان 29 كۆمپانیاى دابينكردنى خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت هه‌ن و 10 له‌وانیش، به سیسته‌می وای فای كارده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)