داعش چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو له دژى پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنێت
له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا سه‌لمێنراوه له ساڵى 2014 و 2015دا داعش چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو و مادده‌ى ژه‌هراوى له دژى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى تايبه‌ت ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، له دوێنێوه چه‌كدارانى داعش له سنوورى شنگال كه‌رسته‌ى ته‌قينه‌وه و چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو له دژى هێزى پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنن. به‌و هۆيه‌وه 110 كه‌س له هاووڵاتيان و هێزى پێشمه‌رگه به‌ر كاريگه‌رى ئه‌و كه‌رسته قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ى داعش كه‌وتوون.
دێڤيد يو بانك، پزيشكى خۆبه‌خش، له‌گه‌ڵ تيمى پزيشكانى فرى بۆرمارێجه‌رس، تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌ياند، دوێنێ چه‌كدارانى داعش، 19 كاتيۆشايان ئاراسته‌ى شنگال كردووه و به‌و هۆيه‌وه 20 خێزان كه تازه گه‌ڕابوونه‌وه شارۆچكه‌كه و 110 پێشمه‌رگه به‌ر كاريگه‌رى ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه كه‌وتوون، كه داعش هاوپێچى كاتيۆشاكانى كردبوو.
ئه‌و پزيشكه خۆبه‌خشه له نزيكه‌وه حاڵه‌ته‌كانى به‌ركه‌وتن و ده‌ركه‌وتنى نيشانه‌كانى كاريگه‌رى چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى بينيوه و زۆرتر دوا و گوتى: ئه‌و له نزيكه‌وه هه‌وڵى داوه چاره‌سه‌رى پێويست بۆ به‌ركه‌وتووان بكات، به‌ڵام پێويسته تيمى پسپۆڕى ده‌ره‌كى و پزيشكى تايبه‌ت به بينينى ئه‌و حاڵه‌تانه رووبكه‌نه ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زياتر و زووتره چاره‌سه‌رى به‌ركه‌وتووه‌كان بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئه‌و مادده قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ى داعش به‌كارى هێناوون، ره‌نگيان ره‌ش بووه و له‌گه‌ڵ كاتيۆشاكاندا ئاراسته‌كراوه.
رۆژى 11ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، به هه‌مانشێوه چه‌كدارانى داعش 36 گوله هاونيان ئاراسته‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه كردبوو، كه مه‌ترسى ئه‌وه ده‌كرا داعش مادده‌ى قه‌ده‌غه‌كراوى تێكه‌ڵ به بارووتى ئه‌و تۆپانه كردبێت و ئاراسته‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كردبێت.
له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا سه‌لمێنراوه له ساڵى 2014 و 2015دا داعش چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو و مادده‌ى ژه‌هراوى له دژى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه.