داعش چه‌كى كيميايى دژى پێشمه‌رگه‌ به‌كارهێنا

ئاشكرای دەكات لەگەڵ ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە لێكۆڵینەوەدان لەسەر ئەو رۆكێتانەی لە ھێرشەكەی شەوی ھەینی دژی پێشمەرگە بەكاریھێناون.

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لەبارەی بەكارھێنانی چەكی كیمیايی لەلایەن رێكخراوی داعشەوە لە شنگال راگەیاندراوێك بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات لەگەڵ ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە لێكۆڵینەوەدان لەسەر ئەو رۆكێتانەی لە ھێرشەكەی شەوی ھەینی دژی پێشمەرگە بەكاریھێناون.

لەو راگەیاندراوەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لەدوای ھێرشەكەی داعش بۆ باشووری شنگال، نزیكەی 12 پێشمەرگە و دانیشتووی شنگال تووشی تەنگەنەفەسی و رشانەوە ھاتوون.

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان دەڵێ ئەگەر لێكۆڵینەوەكان بیسەلمێنن كە داعش ئەمجارەش چەكی كیمیايی دژی پێشمەرگە بەكارھێناوە، ئەوا دەبێتە ھەشتەمین ھێرشی چەكی كیمیايی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرابێت لەماوەی 18 مانگی رابردوودا.