له خولی باسكه‌ی ئه‌مێریكادا، لۆس ئه‌نجلۆس كلیپه‌رز بردیه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
له خولی باسكه‌ی ئه‌مێریكی ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپه‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له یاریكییه‌كی به‌هێزدا، لۆس ئه‌نجلۆ كلیپه‌رز رووبه‌رووی ساكرامێنتۆ كینگز بوویه‌وه و یارییكه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا كرده‌وه، له زۆربه‌ی كاته‌كانیشدا، هه‌ردوو یانه له‌یه‌كتره‌وه نزیك بوون، به‌ڵام دواجار كلیپه‌رز به تۆماركردنی 117 خاڵ له به‌رامبه‌ر107 خاڵ بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
كریس پۆل ئه‌ستیره‌ی یارییه‌كه بوو كاتیك،20 خاڵی بۆ لۆس ئه‌نجلۆس تۆماركرد.