هه‌وڵێكى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم پووچهڵكرايهوه
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانى توركيا، راگه‌يه‌ندراوێكى له‌و باره‌يه‌وه بڵاوكرايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌وڵێكى ته‌قاندنه‌وه‌ى هێڵى نه‌وتيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌نده‌ى جه‌يهانى توركيا پووچهڵكرايهوه.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتييه‌كانى توركيا، راگه‌يه‌ندراوێكى له‌و باره‌يه‌وه بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى راگهيهندراوهكه، هێزه ئه‌منييه‌كان له ناوچه‌ى هه‌زه‌خى سه‌ر به شێرناخ توانيويانه بۆمبێك له ژێر بۆرى نه‌وتى هه‌رێم و جه‌يهان پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه رۆژانى 17 تا 25ى مانگى شوبات دووجار ئه‌و هێڵه نه‌وتييه له ناوچه‌ى هه‌زه‌خى شێرناخ ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ، سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی راگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، تا دوو هه‌فته‌ی دیكه ده‌ستپێناكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، رۆژانه 14 ملیۆن دۆلاره.
له 17ی ئه‌م مانگه‌وه، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راگیراوه.
رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكیشه‌وه، له رێگای ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كرێت.
پێشتر گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، هێڵى نه‌وتى هه‌رێم بۆ به‌نده‌رى جه‌يهان ته‌قێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ره‌تيكرده‌وه په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان درێژ بكات و رايگه‌ياند، من ناتوانم بڵێم هێڵه‌كه ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
گوتيشى: له‌و ناوچه‌يه به گشتيى پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى هه‌يه و بۆريهكه كونكراوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى لێ ببرێت، به‌ڵام ناتوانم بڵێم ته‌قێندراوه‌ته‌وه.