به‌ره‌ى نووسره: ناوه‌ستين
غۆته‌ى خۆرهه‌ڵات به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام له لايه‌ن حكومه‌تى سوورياوه هێرشى ده‌كرێته سه‌ر.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌ى نووسره (باڵى رێكخراوى ئه‌لقاعيده له سووريا)، رايگه‌ياند، پابه‌ندى هيچ بڕيارێك بۆ ئاگر به‌ست نابين و هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر هێزه‌كانى رژێمى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانى درێژه پێده‌ده‌ين.
به گوێره‌ى بڕيارى رێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى ئاگربه‌ستى سووريا، كاتژمێر 22:00 به كاتى گرينچ، 12ى شه‌وى هه‌ينى له‌سه‌ر شه‌ممه، 26/27ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، ئاگربه‌ست له سووريا كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
دواى ده‌رچوونى بڕياره‌كه، هه‌ريه‌ك له حكومه‌تى سووريا و لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به‌و پلانه‌ى ئه‌مريكا و رووسيا رازى بوون كه له باره‌ى وه‌ستاندنى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كان ئاماده‌يان كردووه.
پێش ده‌ستپێكردنى واده‌ى ئاگربه‌سته‌كه، لايه‌نه‌كان په‌له‌يان بوو بۆ پێشڕه‌ويكردن به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رامبه‌ريان، به مه‌به‌ستى به‌ده‌سهێنانى ده‌ستكه‌وتێكى زۆرتر پێش ئه‌وه‌ى بڕياره‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، ده‌بێت لايه‌نه‌كان رێگه بكه‌نه‌وه بۆ گه‌يشتنى كۆمه‌ك و هاوكارى مرۆيى بۆ لێقه‌وماوان.
ئاگربه‌سته‌كه، هه‌ريه‌ك له رێكخراوى داعش و به‌ره‌ى نووسره ناگرێته‌وه.
حكومه‌تى سووريا و رووسياى هاوپه‌يمانى ده‌ڵێن ئێمه شه‌ڕ له دژى گرووپه تيرۆريستييه‌كان راناگرين.
ئه‌بو موحه‌ممه‌د ئه‌لجۆلانى، رێبه‌رى به‌ره‌ى نووسره له نامه‌يه‌كى ده‌نگييدا كه كه‌ناڵى ئورينت، بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، "عه‌زمتان جه‌زم بكه‌ن و گورزه‌كانتان بوه‌شێنن، نه خۆتان و نه ره‌شايه‌تى هێزكانتان و نه فڕۆكه‌كانتان نامانترسێنن".
به پێچه‌وانه‌ى داعشه‌وه، كه هێزه‌كانى له ناوچه‌ى دياريكراو له ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتى سووريا بڵاوبوونه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كانى به‌ره‌ى نووسره پچڕ پچڕ دابه‌شبوون و زۆرتر له‌و ناوچانه‌ن، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌رهه‌ڵستكاراندان له خۆرئاواى سووريا.
به‌ر له ده‌ستپێكردنى كاتژمێر سفرى ئاگربه‌سته‌كه، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبوويه‌وه له ناوچه‌كانى نزيكى شام فڕۆكه جه‌نگييه‌كان بۆردومانيان كردووه و شه‌ڕ و پێكدادان درووستبووه.
حكومه‌تى سووريا پابه‌ندبوونى خۆى به ئاگربه‌سته‌كه‌وه راگه‌ياندووه.
ده‌سته‌ى باڵاى دانووستانه‌كانيش رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى قبوڵكردووه بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته به‌ڵام به چاوى پارێزه‌وه ده‌ڕوانێته به‌نده‌كانى.
ئه‌و ده‌سته‌يه رايگه‌ياندووه، حكومه‌ت و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌كرێت به پاساوى دژايه‌تيكردنى تيرۆر هێرشبكه‌نه سه‌ر لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى به‌رده‌ستى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين رايگه‌ياندووه، هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ى واژوويان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه كردووه ئاماده‌ن پێوى پابه‌ند بن.
پۆتين ئه‌وه‌شى گوتووه: ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشكردنه سه‌ر داعش و به‌ره‌ى نووسره و ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه‌ى حكومه‌تى سووريا به تيرۆريست وه‌سفيان ده‌كات.
پۆتين گوتيشى: هيوادارم ئه‌مريكاييه‌كانيش بگه‌نه ئه‌و راستييه، كه له ده‌ره‌وه‌ى داعش، گرووپ و رێكخراوێكى ديكه هه‌ن، تيرۆريستن و پێويسته شه‌ڕى ئه‌وانيش بكرێت.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، دوێنێ هه‌ينى 26 غاره كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى دوما له ناوچه‌ى غۆته‌ى خۆرهه‌ڵات له نزيك ديمه‌شقى پايته‌خت كه هێزه به‌رهه‌ڵستكاران تێدا باڵاده‌ستن.
غۆته‌ى خۆرهه‌ڵات به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام له لايه‌ن حكومه‌تى سوورياوه هێرشى ده‌كرێته سه‌ر.
ئه‌و ناوچه‌يه بووه‌ته مۆڵگه‌ى سه‌ره‌كى گرووپى جه‌يشى ئيسلام كه يه‌كێكه له ميليشيا توندڕه‌وه‌كان.
ئه‌و گرووپه له‌و ناوچه‌يه‌وه، هێرشى مووشه‌كى ده‌كه‌نه سه‌ر ديمه‌شقى پايته‌خت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ