ماتیۆ له بارسێلۆنا بێزاربووه و یانه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردووه
ده‌یه‌وێت بۆ خولی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه

K24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، جێرمی ماتیۆ به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی بارسێلۆنا له یانه كه‌تلۆنیاییه‌كه‌ی بێزاربووه و ده‌یه‌وێت بۆ خولی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا بگه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیك له یانه‌ی بارسا رایگه‌یاندووه كه ماتیۆ له یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا نزیك بۆته‌وه و ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كجاری بۆ خولی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
ماتیۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی تۆڵۆزی فه‌ره‌نساوه به‌ره‌و یانه‌ی ڤالێنسیاوه هات، دواتر له 2014 بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه و 41 یاریشی بۆ یانه‌ی بلوگرانا ئه‌نجام داوه.