ته‌مه‌نی 92 ساڵه و 36 ساڵه سه‌رۆكه
تا ته‌مه‌نی 100 ساڵی حوكمی وڵات ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه سه‌خته‌ی زیمبابۆی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام رۆبه‌رت مۆگابی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا، یادی 92 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی خۆی ده‌كاته‌وه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوییانكرده‌وه، چالاكوانانی ئه‌و وڵاته، فه‌رمانیان به لادێنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری ماسفینگۆ كردووه، به دۆلارێك تا 5 دۆلار، كۆمه‌ك بۆ ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی مۆگابی كۆبكه‌نه‌وه.
رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه رایانگه‌یاند، نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له پشتیوانانی حزبه‌كه‌ی مۆگابی، یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌فریقی له زیمبابۆی، به‌ره‌ی نیشتمانی (زانۆ)ی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی مۆگابی ده‌كه‌ن، كه بڕیاره شه‌ش رۆژ دوای یادی له‌دایكبوونی، له ناوچه‌ی ماسفینگۆ سازبكرێت.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كار، ئاهه‌نگه‌كه دوای نیوه‌ڕۆ به میوزیك و رێپێوانی گه‌نجانی حزبه‌كه‌ی مۆگابی دهستیپێكردو و ئاهه‌نگه‌كانی دیكه‌ش دواتر له‌ژێر خێوه‌تێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر په‌یكه‌ری گه‌وره‌ی نیشتمانی زیمبابۆی ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه چه‌ند شوێنه‌وارێكی مێژووییه و مێژووی دروستكردنیان بۆ سه‌ده‌ی 13ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌رچه‌نده مۆگابی سه‌رۆكی زیمبابۆی ناوی له‌خۆی ناوه (باوكی نه‌ته‌وه)، به‌ڵام یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیراو و مامۆستایه‌كی زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی ماسفینگواما تاكاڤاڤیرازو ده‌ڵێت: "پێویست ناكات ئاهه‌نگی له‌دایكبوون بۆ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 92 ساڵ ئه‌نجام بدرێت كه 36 ساڵه سه‌رۆكه".
به‌شێك له هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ش، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و دروشمی جۆراو جۆرییان له دژی ئه‌و ئاهه‌نگه به‌رزكرده‌وه و ده‌یانگوت: "نا بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوون له‌كاتێكدا منداڵ له برسان ده‌مرێت" و هه‌روه‌ها: "كارمان ده‌وێت نه‌ك ئاهه‌نگ".
مۆگابی له 21ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1924، له‌دایكبووه و له ساڵی 1980ه‌وه سه‌رۆكی زیمبابۆیه و پێشتریش گوتوویه‌تی: "تا ته‌مه‌نی 100 ساڵیم حوكمی وڵات ده‌كه‌ن".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)