له شوێنی كار خۆت له‌م هه‌ڵانه به دوور بگره
ئه‌و هه‌ڵه بچووكانه كاریگه‌رییان ده‌بێت

K24ـ هه‌ولێر
هه‌ندێك هه‌ڵه له شوێنی كار ئه‌نجامده‌درێن، سه‌ره‌ڕای بچووكیان به‌ڵام كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن و نێوبانگی كارمه‌نده‌كه له شوێنی كاره‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕی (Le Journal du Net) ی فه‌ره‌نسی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی باسكردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه ئه‌نجامبده‌ین سه‌ره‌ڕای ساده‌ییان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ی نه‌رێنی كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ سه‌ر ئیش و كاره‌كانمان.
ترس له خستنه‌ڕووی بیروباوه‌ڕت
مانه‌وه له په‌راوێزی گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كان و هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگیی، وێنه‌ت وه‌كوو فه‌رمانبه‌رێكی كارا و دڵسۆز ناشیرین ده‌كات، چونكه له‌وانه‌یه خستنه‌ڕووی بیرۆكه و بۆچوونه‌كانت خزمه‌تێك به كاره‌كه‌ت بگه‌یه‌نێت.
بۆیه به‌باش ده‌زاندرێت ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی جارێكیش بێت، بۆچوونه‌كانت به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه‌ت بگه‌یه‌نیت.
هه‌ڵه‌كان له نامه‌كان
پێویسته زۆر وریابیت له هه‌ڵه‌ی چاپ و نووسین له كاری رۆژانه به‌تایبه‌تیی له كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیمه‌یله‌كان.
له‌م روانگه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی لایه‌نی نووسین و ده‌ربڕین، پێشنیازی خوێندنه‌وه‌ی رۆژانه ده‌كرێت له‌و بواره.
مه‌ودای نێوان خۆت و هاوكارانت
پێویسته باش بیربكه‌یته‌وه له دووری نێوان خۆت و هاورێیانت له شوێنی كار، نابێت ببیته سه‌رچاوه‌ی گاڵته‌جاڕیی بۆ هاورێیانت له شوێنی كار، ده‌توانی به وریاییەوە هه‌ڵسوكه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رت بكه‌ی و له‌كاتی نانخواردن مه‌ودای دووریت له هاوڕێیانت با زۆر دوور یان زۆر نزیك نه‌بێت.
گرنگیدان به پاكڕاگرتنی خۆت
ناكرێت پاكیت پشتگوێ بخرێت، پێویسته سووربیت له سه‌ر پاكڕاگرتنی شێوه‌ت و رووخسارت، له هه‌ر بێزارییه‌كی هاورێكانت ئاگاداربه كاتێك خۆیان له تۆ به دوور ده‌گرن و له‌گه‌ڵت دانانیشن.
دوورییت له (جه‌نابی) به‌ڕێوه‌به‌ر
نابێت ببیت به سێبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت و له‌كاتی نانخواردن و قاوه خواردنه‌وه، هه‌میشه به ده‌وریدا بێیت، با مه‌ودایه‌كی دیاریكراو له نێوان خۆت و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت هه‌بێت، خۆت بۆ چاوپێكه‌وتنه فه‌رمییه‌كان ئاماده‌بكه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت زیاتر متمانه‌ت پێبكات نه‌ك لێت بترسێت بۆ كێبڕكێكردنی ئه‌و.
وه‌رگێڕان: ن.ف