دیشامپ بۆچوونێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر بێنزیما هه‌یه‌

زۆرینه‌ی هانده‌ران پشتگیری بۆچوونه‌كه‌ی ده‌كه‌ن

K24 ـ هه‌ولێر

دیدیە دیشامپی راھێنەری ھەلبژاردەی فڕەنسا بەباشی دەزانێت کەریم بێنزێمای ئەستێرەی ریال مەدرید لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی دووربخاتەوە بۆ پاڵەوانییەتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠١٦.

بێنزێما بەشێوەیەکی کاتی سڕکرا لە پۆشینی درێسی ھەڵبژاردەی فڕەنسا بەھۆی تێوەگلانی لە ھەوڵدان لە ئابرووبردنی ڤالبوینای ھاورێی بەھۆی فیلیمی سێکسییەوە، ھەرچەندە دواتر بێ تاوانی بێنزێما لە دادگا سەلمێندرا لەگەڵ ئەوەشدا راھێنەرە فڕەنسیەکە نایەوێت بانگھێشتی بکاتەوە.

لەلایەن خۆیەوە رادیۆی ئار تی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە لە %٧٠ـی ھاونیشتمانیانی فڕەنسی پاڵشتی خۆیان بۆ دیشامپ دووپاتدەکەنەوە بە بانگھێشت نەکردنی بێنزێما بۆ یۆرۆی ٢٠١٦.