دیێگۆ سیمۆنی بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
"بۆ باشتركردنی تیپه‌كه‌مان گۆڕانكاری زیاتر ده‌كه‌ین"
K24 ـ هه‌ولێر
دوای كۆتایی هاتنی یاریی دێربی مه‌درید كه به‌بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ كۆتایی هات، پەیامنێری کوردستان ٢٤ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییهكهی دوای یارییکە ئاماده بوو كه بۆ هه‌ردوو راهێنه‌ری ریال و ئاتڵێكۆ ساز كرا بوو.
شوكر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 لە دیێگۆ سیمیۆنی راھێنەری ئەتلەتیکۆ مەدریدی پرسی كه بۆچی ھێرشبەر ناھینن بۆ تیپەکەتان؟ ھێڵی پێشەوەی یانەکەتان بەراورد لەگەڵ ھێڵەکانی دیکە لاوازتر دەردەکەون؟
سیمیۆنی له وڵامی کوردستان ٢٤ـدا گوتی: بۆ باشترن کردنی تیپەکەمان ھەموو کارێک و گۆرانکارییەک دەکەین.
ئەوە ئاشکرایە کە ھێرشبەرەکانی ئێمە لاون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، ئێمە مەبەستمانە لە داھاتوو ھێرشبەری بە ئەزموون و ئاست بەرز بێنینە یانەکەمان، بەتایبەت بۆ چامپیۆنزلیگ ئەزموون بۆ ھێرشبەر پێویستە تا له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كان باز نه‌دات.
سیمۆنی گوتیشی: لە بیر نەکەن یاریزانە لاوەکانی من ئاست بەرزن، ئەنجامی یاریەکانیش شایەتیان بۆ دەدەن.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوای بردنه‌وه‌ی له دێربی مه‌درید به گۆلێكی بێوه‌ڵام، له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 58 خاڵ و ریال مه‌دریدیش به 54 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م و له شوێنی خۆی وه‌ستا.