ديپۆماتكارێكى رژێمى به‌عس: فه‌رمانبه‌رێكى كورد هاوكارى كردم
ديپپلۆماتكار و فه‌رمانده‌ى هێزه ئاوييه‌كانى سوپاى عێراق له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن‌دا ژماره‌يه‌ك نهێنى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس و ورده‌كارييه‌كانى هێرشى عێراق بۆ سه‌ر كوه‌يت ئاشكرا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
ديپپلۆماتكار و فه‌رمانده‌ى هێزه ئاوييه‌كانى سوپاى عێراق له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن‌دا ژماره‌يه‌ك نهێنى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس و ورده‌كارييه‌كانى هێرشى عێراق بۆ سه‌ر كوه‌يت ئاشكرا ده‌كات.
ليوا ركن عه‌بدولدێرى، فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه ده‌رياييه‌كانى عێراق، له به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنيدا باسى له رۆژگارى قۆناغى حوكمڕانى سه‌دام حوسێن كرد.
سه‌دام توندڕه‌و بوو
سه‌باره‌ت به سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكى رژێمى به‌عس، ئه‌لدێرى گوتى: سه‌دام له رووه سرووشتييه‌كه‌ى خۆيه‌وه كه‌سێك بوو، مه‌يلى بۆ شه‌ڕوكوشتار هه‌بوو. بڕواى وابوو، هه‌موو شتێك ده‌كرێت له رێگه‌ى شه‌ڕو خوێنڕێژييه‌وه به‌ده‌ستبخرێت.
گوتيشى: له پيلانگێڕييه‌كه‌ى عه‌بدولحسێن شه‌ممه‌رييه‌وه زۆرێك له به‌رپرسه باڵاكانى به‌عسى پاكتاو كردن.
روونيشيكرده‌وه، سه‌دام كۆمه‌ڵێك كه‌سايه‌تى نه‌خوێنده‌وار و هيچ پێ نه‌بووى وه‌ك تارق عه‌زيز و ته‌ها جه‌زراوى و محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د حسێن سامه‌ڕايى و به‌رزان تكريتى و عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جيدى له ده‌ور كۆببونه‌وه و ئه‌وانه سه‌داميان هێنابووه سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى ده‌توانێت له رێگه‌ى توندوتيژييه‌وه هه‌موو شتێك به‌ده‌ستبهێنێت.
عه‌بدولدێرى ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌دام عه‌قڵێكى سه‌ربازييانه‌ى هه‌بوو، بڕواى وابوو، ئه‌فسه‌ر ده‌بێت فه‌رمانبكات، هه‌مووان جێبه‌جێى بكه‌ن. هه‌ربۆيه كاتێك جێگرى سه‌رۆكى حزبى به‌عس و جێگرى سه‌رۆك كۆمار بوو، داوايكردبوو، پله‌ى سه‌ربازى پێبدرێت و بكرێته فه‌ريق، بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمان بكات و هه‌مووان جێبه‌جێى بكه‌ن. ئه‌وه‌شى كرد و سه‌ره‌نجام پله‌يه‌كى سه‌ربازى بۆ خۆى داتاشى و دواتر هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى به‌عسى كرده ئه‌فسه‌ر و وشه‌ى هاوڕێى بۆ ئه‌ندامان و وه‌زيره‌كان قه‌ده‌غه‌كرد و ده‌بوايه وشه‌ى گه‌وره‌م (سيدى) به‌كاربهێنرێت.
چۆن له هێزى ده‌ريايى لادرا
عه‌بدولدێرى له باره‌ى دوورخستنه‌وه‌ى له پۆستى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزى ئاوى عێراق گوتى: له‌و سه‌رده‌مه‌دا رووسه‌كان به تايبه‌تى زاخارۆڤ و سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى سۆڤيه‌ت چه‌ند جارێك داواى ئه‌وه‌يان كرد، بنكه‌يه‌كى رووسيا له ئاوه‌كانى عێراق جێ‌گير بكه‌ن، منيش ئه‌و پێشنيازه‌م به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته سه‌رۆك كۆمار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر به توندى دژى ئه‌و پێشنيازه بوو، ره‌تيكرده‌وه بنكه سه‌ربازييه‌كانى بريتانيا بدرێنه رووسه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى: دواتر كاتێك پرسى كوه‌يت نزيك بوويه‌وه، قسه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كوه‌يت ده‌كرا، منيش رام وابوو، بڕيارێكى له‌و جۆره كاريگه‌رى گه‌وره ده‌بێت، له ناكاو فه‌رمانم پێكرا بگه‌ڕێمه‌وه به‌غدا و له‌وێوه ره‌وانه‌ى سويسرا كرام بۆ ئه‌وه‌ى ببمه باڵيۆزى عێراق له‌و وڵاته.
داگيركردنى كوه‌يت
ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى پێشووى رژێمى به‌عس ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، سه‌دام حوسێن ته‌نيا خۆى و چه‌ند كه‌سێك له ده‌وروبه‌رى بڕياره‌كه‌يان ده‌كردبوو، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى دانووستانى عزه‌ت دوورى بۆ سعوودييه و وه‌فدى عێراق بۆ كوه‌يت هيچى لێ سه‌وز نه‌بوو و ناوى دايكى سه‌دام هاتبوو له كوه‌يت و وتبوويان يه‌ك درهه‌م به عێراق ناده‌ين، سه‌دام كه‌ڵكه‌ڵه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وته سه‌ر كه كوه‌يت به‌شێكه له عێراق و پێويسته بگه‌ڕێته‌وه.
له باره‌ى ئاماژه‌يه‌كى باڵيۆزى ئه‌مريكا بۆ داگيركردنى كوه‌يت، كه باسده‌كرێت، خاتوو كلاس، ئه‌و كاته باڵيۆزى ئه‌مريكا بووه له عێراق و ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ى داوه‌ته سه‌دام ئه‌گه‌ر كوه‌يت داگيربكات ئه‌وان هيچ هه‌ڵوێستێكيان نابێت، ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى عێراق ئه‌و جۆره گريمانه‌يه‌ى ره‌تكرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: كه له سويسرا بووم، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سويسرام بينيى و به‌يه‌كه‌وه دانيشتين، پێى وتم، تكايه به سه‌دام حوسێنى بگه‌يه‌نه كه پێويسته له كوه‌يت ئاره‌زوومه‌ندانه بكشێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه كۆتايى عێراق نزيكه و عێراق رووبه‌ڕووى رۆژگارێكى زۆر سه‌خت ده‌بێته‌وه كه هيچ كات مه‌زنده ناكرێت.
ئه‌لدێرى، ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و په‌يامه‌م گه‌يانده تارق عه‌زيز كه ئه‌و كاته هاتبووه سويسرا، به‌ڵام ناوبراو پێى گوتم ئه‌و مه‌سه‌له‌يه دابخه و په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆت رابگره و به‌يانى بگه‌ڕێوه بۆ به‌غدا.
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا
ئه‌لدێرى كه له ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، فه‌رمانده بووه له سوپاى عێراق و بۆ هاوكاريكردنى جه‌زائير نێردراوه بۆ به‌نده‌ره‌كانى سووريا و له‌وێوه سه‌رپه‌رشتى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و چه‌كوچۆڵه‌ى كردووه كه عێراق ره‌وانه‌ى جه‌زائيرى كردووه بۆ هاوكاريكردنى شۆڕشى جه‌زائير. هه‌روه‌ها له شه‌ڕى سووريا و ئيسرائيل له ريزى سوپاى عێراقدا به‌شدارى كردووه و له كاتى هێرشى ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا و بريتانياش بۆ سه‌ر ميسر، له ژێر فه‌رمانده‌يى ليوا حوسنى موباره‌كدا كاريكردووه. دواى رۆڵبينينى وه‌ك ديپلۆماتكار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به به‌غدا گوتى: چوومه لاى ژماره‌يه‌ك له ديپلۆماتكارانى عێراق و هه‌مووان باسى كاردانه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييمان ده‌كرد له به‌رامبه‌ر عێراقدا.
له درێژه‌ى باسه‌كه‌يدا ئه‌وه‌شى گوت: بۆ رۆژى يه‌كه‌م كه‌س هيچى نه‌وت و دووه‌م رۆژ وتيان تۆ خانه‌نشين كراوى و پێويسته مامه‌ڵه‌كه‌ت ته‌واو بكه‌يت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوتى: فه‌رمانبه‌رێكى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، كه هاووڵاتييه‌كى شه‌رافه‌تمه‌ندى عێراقى و خه‌ڵكى باكوور بوو، كورد بوو، مه‌رسوومى كۆمارى به‌ده‌سته‌وه بوو، به شێوازێكى جوان پێى گوتم، مه‌رسوومه‌كه‌ت لاى منه و به‌ڕێزت خانه‌نشينكراوويت و پێم خۆشنه‌بوو ئه‌مڕۆ من ئه‌م فه‌رمانه‌ت پێ بگه‌يه‌نم و خۆزگه به‌و شێوه‌يه نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ تۆ له پاى ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى كردووته ده‌بوايه خه‌ڵات بكرێيت، به‌ڵام هه‌ر سوپاسى خوا بكه و ئه‌گه‌ر ئه‌توانيت بڕۆ له‌م وڵاته مه‌مێنه‌وه و خۆت و خێزانه‌كه‌ت ده‌رباز بكه.
عه‌بدولدێرى، گوتيشى: ئێستاش ئه‌و قسانه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كورده‌م به باشى له‌ياده و هيچ كات له بير‌ى ناكه‌م.
له باره‌ى ناوى فه‌رمانبه‌ره‌كه و پله و ورده‌كارى كاره‌كه‌يه‌وه هيچ زانيارييه‌كى ديكه‌ى نه‌خسته‌ڕوو.
عه‌بدولدێرى ئه‌م قسانه‌ى له ميانى به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌ت به 25ه‌مين ساڵيادى شه‌ڕى كوه‌يت كرد، كه له لايه‌ن كه‌ناڵى رووسياليه‌ومه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئا:ئ.هـ