زياتر له هه‌زار ژنى رزگاربووى ده‌ستى داعش گه‌يشتوونه‌ته ئه‌ڵمانيا
زياتر له هه‌زار ژن له‌و ژنانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار كران، گه‌يشتوونه‌ته ئەڵمانیا، بەڵام ژمارەیەكیان باری دەروونیان ناجێگیرە.
K24 – هه‌ولێر:
زياتر له هه‌زار ژن له‌و ژنانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار كران، گه‌يشتوونه‌ته ئەڵمانیا، بەڵام ژمارەیەكیان باری دەروونیان ناجێگیرە.
بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکانی ئه‌و وڵاته، ویلایەتی بایدن ڤێتم بێرگی ئەڵمانی لەرێگای پڕۆژەیەکی تایبەتەوە لەمانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە، زیاتر لە ھەزار و سەد ژنى ئێزدی بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی گواستووه‌ته‌وه ئەڵمانیا، کە زۆربەیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە وه‌ك كهنيزهك مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا كراوه.
یان ئیلھان کیزیلھان ئەو پزیشکە ئەڵمانییەی کە چارەسەری زۆربەی ئەو ژنه ئێزدیانەی کردووە، ده‌ڵێت: هه‌ندێك له‌و كچانه‌ى داعش ده‌ستدرێژی كردوونه‌ته سه‌ر، ته‌مه‌نیان حه‌وت یان هه‌شت ساڵانه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی ئەڵمانیا بڕی ١٠٤ ملیۆن دۆلاریان بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخانکردووە.
له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014دا داعش شارۆچكه‌ى شنگالى ئێزدى نشينى داگيركرد و كوشتارى هاووڵاتيانى دانيشتووى شارۆچكه‌كه‌ى كرد و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ناچار بوون روو له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و ئاواره ببن و به‌شێكيشيان روويان له ئه‌وروپا كرد.
دواى داگيركردنى شارۆچكه‌كه، داعش ژنانى ئێزديى ناچار به حوكمه‌كانى كهنيزهكى كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژمارهيهكيانى ره‌وانه‌ى بازاره‌كانى كۆيلهفرۆشى كرد.