سعوودييه‌ هاوكارى ئاواره‌كانى عێراق له‌ هه‌رێمدا ده‌كات

كونسوڵی سعوودیه‌ له‌ هه‌ولێر رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ی هاوكاریی ‌ئاواره‌كانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.

K24 – هه‌ولێر:

كونسوڵی سعوودیه‌ له‌ هه‌ولێر رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ی هاوكاریی ‌ئاواره‌كانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.

له‌ دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی گشتی عه‌ره‌بستانی سعوودیە له‌ هه‌ولێر، عه‌بدولمونعم عه‌بدولڕه‌حمان كونسوڵی سعوودیە رايگه‌ياند، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ خێرخوازیه‌كه‌یدا سعوودیە یارمه‌تی ئاوارەكانی‌ عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستاندا دەدات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی گشتی سعوودیە ستایشی رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا كرد، به‌ سیمبولی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ھەموو هێزەكانی‌ هاوپه‌یمانانی وه‌سف كرد و گوتيشى: ئێمە سه‌رمایه‌دارانی وڵاته‌كه‌مان هانده‌دەین، بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌رێم و سعوودیەدا بكه‌ن.