ئاسايش ره‌تيده‌كاته‌وه ته‌قه له باره‌گاى يه‌كێتى كرابێت
ئاسايشى هه‌ولێر، ره‌تيكرده‌وه، هيچ كه‌سێك ته‌قه‌ى له باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كردبێت و رايگه‌ياند، دوو كه‌س كێشه‌ى تايبه‌تييان هه‌بووه و ته‌قه‌يان كردووه و پاسه‌وانى باره‌گاكه‌ى يه‌كێتى تهقهيهكى زۆرى ههواييان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاسايشى هه‌ولێر، ره‌تيكرده‌وه، هيچ كه‌سێك ته‌قه‌ى له باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كردبێت و رايگه‌ياند، دوو كه‌س كێشه‌ى تايبه‌تييان هه‌بووه و ته‌قه‌يان كردووه و پاسه‌وانى باره‌گاكه‌ى يه‌كێتى تهقهيهكى زۆرى ههواييان كردووه.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، نێردراوه راگه‌ياندنى ئاسايشى هه‌ولێر رايگه‌ياندووه، "بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دانیشتوانی شاری هەولێری پایتەخت دڵنیا دەکاتەوە، کە رەوشی ئەمنی پایتەخت سەقامگیرە و دەزگا ئەمنيیەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و بە ئەرکی پیشەیی خۆیان هەڵدەستن بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "مەڵبەندی ٣ی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە روون کردنەوەیەک ئاماژە بەوە دەدەن کە تەقە لە بارەگاکەیان کراوە لە شەوانی 25,22/2/2016 لە هەردوو رووداوەکەدا هیچ تەقەیەک لە بارەگای مەڵبەندی ٣ی یەکێتی نیشتمانیی نەکراوە بەڵکو لە شەوی 22/2/2016 دوو کەس بەناوی ( ل.م .ن ) وە ( ا . ف . ن ) لە ئەنجامی دروست بونی کێشە لەگەل یەکتر لەپێش هۆتێل گاردینا تەقەیان لە هۆتێلەکە وە تەقەکەرەکان لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراون".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، روونكراوه‌ته‌وه، "لە رووداوی دووهەم لە 25/2/2016 دا کەسێک بە ناوی (ح .م) لەپێش هەمان هۆتێل تەقەی کردوە بە سەرخۆشی کە دەکەوێتە نزیک مەڵبەندی ٣ وە پاسەوانەکانی مەڵبەند لە هەردوو رووداوەکەدا کە گوێیان لە دەنگی تەقەکان بوە تەقەیەکی زۆری هەواییان کردوە".
له كۆتايى روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاسايش نووسيويه‌تى: "وێنەی هەردوو رووداوەکەمان لایە و رێوشوێنی یاسایی گیراوەتە بەر بۆ دەستگیر کردنی تاوانباران و دووبارە نەبونەوەی ئەم رووداوانە".