حاكم قادر: وه‌ك يه‌كێتى ئاگادارى شيرينى نه‌وت نيين
K24 – سلێمانى:
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان،حاكم قادر حه‌مه‌جان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، ئێمه ئاگادارى شيرينى نه‌وت نيين.
له كۆنگره‌كه‌دا قادر حه‌مه‌جان به‌شێكى زۆرى وته‌كانى بۆ پرسى نه‌وت ته‌رخانكردبوو. تێيدا گوتى له كابينه‌كانى پێنج و شه‌ش و حه‌وت و هه‌شتدا، پێنج كه‌س هه‌ن، كه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستانن، پرسى نه‌وتيان له‌به‌رده‌ست بووه، به‌رپرسن له پرسه‌كه و ئه‌وان هه‌موو زانيارييه‌كيان لايه و پێويسته شه‌فاف بن و دۆكيۆمێنتهكان بخه‌نه‌ڕوو.
له باره‌ى ئه‌و پێنج كه‌سه‌وه گوتى: سەرۆکی حکوومەت، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زيره‌كانى پلاندانان، دارايى و ئابوورى و سامانه سرووشتييهكانن.
له باره‌ى چاكسازييهوه، حاكم قادر گوتى: پێويسته چاكسازى سياسى له هه‌رێمدا بكرێت و مووچه‌ى بنديوار ببڕدرێت و قه‌رزى كۆمپانياكان وه‌ربگيرێته‌وه.
حاكم قادر، ئه‌وه‌شى گوت: وه‌ك يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ئاگامان له پرسى شيرينى نه‌وت نييه و هيچ زانيارييه‌ك له باره‌يه‌وه پێمان نه‌دراوه و پێويسته شيرينى نه‌وت بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان به‌كاربهێنرێت و نابێت بدرێت به‌م و به‌و و به حزب و له ناو حزبيشدا بدرێت به‌م و به‌و. ئه‌وه موڵكى خه‌ڵكه و ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك به‌كاربێت.
حاكم قادر، كه ماوه‌ى چوار ساڵ پارێزگارى سلێمانى و ماوه‌ى 6 ساڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى و يه‌كێك له به‌ڕێوبه‌رانى ئاسايش بووه، راشيگه‌ياند، دۆكيۆمێنتهكانى ئه‌و له پارێزگا و شاره‌وانى ماوون و هه‌ر كه‌س ده‌يه‌وێت بيانبينێت مافى خۆيه‌تى و داواشيكرد، دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دۆكيۆمێنتهكان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ن و گوتى: ئه‌وه موڵكى خه‌ڵكه و ده‌بێت خه‌ڵك ئاگاداريان بێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيى نيشتمانى كوردستان داوايكرد، حكومه‌تى هه‌رێم به ته‌واوى يه‌كبگرێته‌وه و ئه‌و يهكگرتنهوهيه له ئاستى خواره‌وه‌ش بێته‌دى و پێشمه‌رگه يهكبخرێتهوه و ده‌زگاى ئاسايش به كرده‌وه بكرێنه‌وه به يه‌ك.
ئه‌م وتانه‌ى حاكم قادر له كاتێكدايه، كه جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پشكى يه‌كێتيى بوونه و حزبه‌كه‌شى ماوه‌ى دوو ساڵ سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى بنكه‌فراوانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
هه‌روه‌ها يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى ستراتيژى له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستاندا پرۆسه‌ى سياسييان له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بردووه و پۆسته‌كانى هه‌ولێر و به‌غدايان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێككه‌وتنه دابه‌شكردووه.
پێشتر، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له كابينه‌ى هه‌شت و حه‌وته‌مدا كه له‌سه‌ر پشكى يه‌كێتى بوون به روونى دانيان به‌وه‌دا نابوو، كه ئه‌وان ئاگادارى ورده‌كارى داهاتى نه‌وت و شيرينى و گرێبه‌سته نهوتييهكانن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ره‌تيكرده‌وه، هيچ له‌و باره‌يه‌وه بزانن.
تا ئێستا نازانرێت ئايا باڵه‌كانى ديكه‌ى يه‌كێتيى چ هه‌ڵوێستێكيان له باره‌ى لێدوانه‌كانى حاكم قادره‌وه ده‌بێت.