به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش پرۆسه‌يه‌كى ئاڵۆزه
رێكخراوى داعش، كهناڵگهلێكى ميديايى به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه هاوشێوه‌ى كه‌ناڵى سيستمه داپڵۆسێنه‌ره‌كانى وه‌ك فاشى، نازيى، شيوعييهت هه‌يانبوو.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش، كهناڵگهلێكى ميديايى به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه هاوشێوه‌ى كه‌ناڵى سيستمه داپڵۆسێنه‌ره‌كانى وه‌ك فاشى، نازيى، شيوعييهت هه‌يانبوو. كه خاوه‌نى ماكينهيهكى گه‌وره‌ى پڕوپاگه‌نده بوون. ئه‌مه ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى سه‌نته‌رى شا فهيسهڵه بۆ توێژينه‌وه ئيسلامييه‌كان و له ئه‌نجامى راڤه‌ى سه‌نته‌ره‌كه بۆ ئه‌و هه‌زاران هه‌ژماره هاتووه، كه داعش له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر دايناوون.
توێژينه‌وه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، داعش بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵمه‌تى پڕوباگهندهى خۆى پشتيى به ته‌كنۆلۆژياى نوێى ميديايى و پڕوپاگه‌نده‌يى به‌ستووه، به تايبه‌تى ئه‌و شۆڕشه‌ى له بوارى سۆشيال ميديا هاتووه‌ته ئاراوه و هه‌ژموونى به‌سه‌ر كارلێكه مرۆييهكاندا سه‌پاندووه.
توێژينه‌وه‌كه، له ژێر ناونيشانى "پڕوپاگه‌نده‌ى تيرۆر: راگه‌ياندنى رێكخستنى داعش و ئيستراتيژيهتى كاركردنى" به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئينگليزى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له توێژينه‌وه‌كه‌دا هاتووه: داعش دواى راگه‌ياندنى خيلافه‌ته‌كه‌ى پێويستى به ميديايه‌كى فراوانتر بوو بۆ ئه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بكات و له‌و رێگهيهشدا پێويستى به ماكينهيهكى گه‌وه‌رى ئايدۆلۆژى و پڕوپاگه‌نده‌يى هه‌بوو، هاوشێوه‌ى ماكينهى پڕوپاگه‌نده‌ى وڵاتانى ديكتاتۆرى.
داعش له‌و رێگه‌يه‌وه، هه‌موو شێوه‌كانى كار و كايهكانى ژيانى خستووه‌ته ناو پرۆسه‌ى پڕوپاگهندهكردنهوه.
محه‌ممه‌د ئهلعربى، توێژه‌رى سياسى له كۆليژى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ته گشتييه‌كانى زانكۆى ئه‌مريكا له قاهيره، روونيكردووه‌ته‌وه، داعش توانيويه‌تى شاره‌زايانى بوارى پڕوپاگه‌نده‌يى به‌ره‌و لاى خۆى رابكێشێت و له‌و رێگه‌يه‌وه توانيويه‌تى ئه‌زموونى سينه‌مايى و هه‌ندێك بابه‌تى سينه‌مايى بگوازێته‌وه بۆ ناو راگه‌ياندنه‌كه‌ى. بۆنموونه سووربوون له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنيان له‌سه‌ر پشتى ئه‌سپ و به‌رزكردنه‌وه‌ى شمشێر وه‌ك سوارچاكانى مێژوو.
ئهلعربى ئه‌وه‌شى گوتووه، ئامانجى سه‌ره‌كى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش راكێشانى زۆرترين كه‌سه له‌وانه‌ى ته‌بان له‌گه‌ڵ گوتارى داعشدا و هه‌روه‌ها رهگداكوتانى دهسهڵاتهكهيهتى له عێراق و سووريادا له رێگه‌ى دامه‌زراندنى بنه‌ماى ئايدۆلۆژى و فيقهى و بره‌ودان به ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه داعش له ژێر ناوى خزمه‌تگوزارى ئه‌نجاميان ده‌دات.
توێژينه‌وه‌كه، باسى له په‌يكه‌رى ده‌زگاى راگه‌ياندنى داعش كردووه و ناوه‌ڕۆكى پهيامهكانى ئاماژه پێكردووه به تايبه‌تى گۆڤارى دابقى ئه‌و رێكخراوه كه به زمانى ئينگليزى و له شێوه‌ى گۆڤارێكى ئهليكترۆنييدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها توێژينه‌وه‌كه ليستى ناوى سه‌نته‌ر و كۆمپانيا ميدياييه‌كانى داعشى باسكردووه.
له به‌شێكى ديكه‌ى توێژينه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، داعش توانيويه‌تى له بازنه‌ى هه‌ردوو زمانى ئينگليزى و عه‌ره‌بى پهيامهكانى ده‌رباز بكات و به چه‌ندين زمان پهيامهكانى بڵاو بكاته‌وه به تايبه‌تى زمانى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى له جيهانى ئيسلامييدا ده‌ژيين و ئه‌مه‌ش يه‌كه‌مجاره رێكخراوێكى تيرۆريستيى به‌و جۆره كار بكات.
هه‌روه‌ها له رووى زمانه‌وه پهيامهكانى وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانى ئه‌و كه‌مينه موسڵمانانه‌ى له كۆمهڵگهكانياندا رووبه‌ڕووى سته‌مى كۆمه‌ڵگه‌ى نا ئيسلامى ده‌بنه‌وه، وه‌ك توركه‌كانى هه‌رێمى ئيگۆر له چين و له‌و رووه‌وه داعش چه‌ندين سروودى به زمانى ئيگۆرى به‌رهه‌مهێناوه و به زمانى رووسيش پهيامهكانى ئاراسته‌ى موسڵمانانى ناو رووسيا ده‌كات.
توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، داعش گرنگييهكى له راده‌به‌ده‌رى به ميدياى كۆمه‌ڵايه‌تى داوه و به جۆرێك وێناى خۆى له‌و رێگه‌يه‌وه زۆر گه‌وره‌تر كردووه له‌و قهبارهيهى له واقيعدا هه‌يه‌تى ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئامێره ده‌نگييه‌كان و وێنه و ڤيديۆى ترسێنه‌رى ئه‌وتۆوه كه ئامانج لێيان تێكشكاندنى وره‌ى بهرامبهرهكانه.
توێژينه‌وه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، داعش توانيويه‌تى له رێگه‌ى مۆبايله پێشكهوتووهكانهوه، وێنه و زانيارى و هه‌واڵه پڕوپاگهندهييهكانى بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى لايه‌نگرانى زۆرتر بتوانن تويته‌ر به‌كاربهێنن و هه‌واڵ و بابهتهكان له تويته‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه. به‌ڵام له باره‌ى فه‌يسبووكه‌وه، تا ئێستا داعش فه‌يسبووكى نه‌كردووه‌ته خاڵى ستراتيژى بۆ به‌كارهێنان و زۆرتر له بوارى چاتكردن و وتوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانى دياريكراو به‌كاريهێناوه و هه‌روه‌ها بۆ چاودێريكردنى كه‌سانێكى دياريكراوويش سوودى لێوه‌رگرتووه.
توێژينه‌وه‌كه به‌وه كۆتايى هێناوه، كه تا ئێستا به شێوه‌يه‌كى به‌رنامه بۆ داڕێژراو كار نه‌كراوه له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و گوتاره‌ى داعش و پهيامهكانى و ئه‌وه‌ى هه‌يه له ئاستيى تاكه‌كه‌سى هه‌وڵدراوه له رێگه‌ى گاڵته‌وگه‌په‌وه ناوهڕۆك و كاريگه‌رييه‌كانى په‌يامى داعش مايهپووچبكرێن.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت
و:ئ.هـ