واده‌ی به‌رێوه‌چوونی یاریی كلاسیكۆی زه‌وی دیاریی كرا
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ ن‌و ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا واده‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی كلاسیكۆی زه‌وی له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دا دیاری كرد.
یارییه‌كه له مانگی 2ـی نیسانی داهاتوو له كات 10:30ـی شه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ نوی تایبه‌ت به یانه‌ی بلوگرانای پێشه‌نگی لالیگا ده‌كرێت، یارییه‌كه له كاتێك ده‌بێت كه ده‌كه‌وێته دوای راگیرانی لالیگا بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته، به‌هۆی هه‌فته‌ی فیفاوه كه یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال و یارییه دۆستانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كان به‌رێوه ده‌چن، به‌مه‌یش زۆرینه‌ی یاریزانه‌كان ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان بكه‌ن.
واده‌ی یارییه‌كه له كاتێكدا ده‌بێت، كه پاش 4 رۆژ یارییه‌كانی چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنس لیگ ئه‌نجام ده‌درێت، دووریش نییه هه‌ردووكیان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌م به بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بارسێلۆنا به 4 گۆڵی خاوێن كۆتایی هات، له ئێستایشدا
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هیوایه‌كی ئه‌وتۆی به نازناوی لالیگا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر تا كلاسیكۆ ڕیاڵ مه‌درید سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بباته‌وه و به‌رشه‌لۆنه‌ش هه‌موویان بدۆڕێنێت، یانیش یه‌كسان بێت، ئه‌وا ڕیاڵ هێشتا پێویستی به بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ هه‌یه به 5 گۆڵـی پاك، ئینجا ده‌توانێت پێشه‌نگی له به‌رشه‌لۆنه وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ش سیناریۆیه‌كه و پێشبینیكردنی زه‌حمه‌ته.