باشترین پێكهاته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لالیگا دیاریی كرا
بۆ جاری دووه‌مه هیچ یاریزانێكی ریال مه‌درید و بارسێلۆنای تێدا نییه
k24ـ هه‌ولێر
دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 26ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، پێگه‌ی WhoScoredـی تایبه‌ت به داتا و هه‌ڵسه‌نگه‌ندنی یاریزانانی تۆپی پێ، ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش باشترین پێكهاته‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیای دیاریی كرد.
سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌ڵام هیچ یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی ئێنریكی له پێكهاته‌كه‌دا نییه، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به‌هۆی شكسته‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر ئاتڵێتیكۆ دیسان هاوشێوه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه بۆ دووه‌مینجاره له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌دان.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌ی گه‌ڕی 26ـه‌مینی لالیگایه:
گۆڵپارێز: سێرجیۆ ریكۆ ـ سێڤییا
به‌رگری: ڤارگاس ـ ریال بێتیس، لاپۆرتا ـ ئاتڵێتیك بلباو، بیگاس ـ لاس پاڵماس، گارسیا ـ لاس پاڵماس
ناوه‌ند: ماركۆ ئه‌سینسۆ ـ ئیسپانیۆل، بورگوی ـ ئیسپانیۆل، هێرناندێز ـ سێلتا ڤیگۆ، بێنات ـ ئاتڵێتیك بلباو
هێرشبه‌ر: مۆرینۆ ـ ئیسپانیۆل، ئه‌نتوان گریزمان ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید