یاریزانێكی میلان تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت
ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه
k24ـ هه‌ولێر
مبای نیانگی ھێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت.
تۆڕی سكای سپۆڕتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌م یاریزانه به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ تووشی پێكانێك بووه له شانی و پاژنه‌ی پێی، به‌مهۆیه‌وه راسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
سكای ئاماژه‌ی به‌وه كردووه پێكانه‌كه‌ی نیانگ مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ دوو یاری داهاتوو له لاكێشه‌ی سه‌وز داده‌بڕێت، كه یه‌كێكیان له نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر ئه‌لیساندریا ده‌بێت و ئه‌وی تریان به‌رامبه‌ر ساسۆلۆ ده‌بێت له سێریا ئه‌ی.
مبای نیانگی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن سه‌نیگالیه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فره‌نساییه، له هاوینی 2014 له یانه‌ی مۆنپێلییه فره‌نساوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی میلان كرد، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی جێنوا كرد، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌یش گه‌ڕاته‌وه یانه‌ی میلان.