سوارێز خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاتینی لالیگای پێبه‌خشرا
سوارێز سێیه‌م یاریزانی ئۆرۆگواییه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێده‌درێت
k24ـ هه‌ولێر
لویس سوارێزی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خه‌ڵاتی ئاژانسی ئیسپانیای وه‌كو باشترین یاریزانی لاتینی بۆ وه‌رزی رابردووی لالیگا پێبه‌خشرا.
یاریزانه ئۆرۆگواییه‌كه تا ئێستا به 25 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه و پێش رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ریال مه‌درید كه‌وتووه كه 22 گۆڵی هه‌یه.
سوارێز سێیه‌م یاریزانی ئۆرۆگواییه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێده‌درێت دوای هه‌ریه‌كه له خۆزێ لویس سالازار و دیێگۆ فۆرلان.
ئه‌م خه‌ڵاته ساڵانه له‌لایه‌ن به‌شی وه‌رزشی ئاژانسی ئیسپانیا ده‌درێت به‌و یاریزانه لاتینیانه‌ی باشترین ئاست له وه‌رزێكدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.