به‌وێنه.. ره‌نگى ئه‌م چاكه‌ته هه‌ڵاى ناوه‌ته‌وه له توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان
K24- هه‌ولێر
ئه‌م وێنه‌ى خواره‌وه جۆره چاكهتێكه، به‌رهه‌مى كۆمپانياى (ئهديداسه) ره‌نگه‌كه‌ى بووه‌ته جێگه‌ى مشت‌ومڕ له‌سه‌ر توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، به‌تايبه‌تى فه‌يس بووك و تويته‌ر.
به‌جۆرێك، هه‌ندێك وايدهبينن ره‌نگى ئه‌م چاكه‌ته ره‌ش و قاوه‌ييه، ههندێكهسيش پێان وايه له‌نێوان سپى و شينه.
به‌شێك له پسپۆڕان و زانايانى تايبه‌ت به‌مبواره پێيان وايه ئه‌مه شتێكى ئاساييه كه جۆره جلێك بكه‌وێته بازاڕه‌وه به‌شێوازێك ره‌نگه‌كه‌ى له‌لايه هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگه جياواز بێت، هه‌روه‌كوو پێشووتر بينمان جۆره كراسێك كه‌وته بازاڕه‌وه هه‌مان هه‌ڵاى نايهوه.
دياره ئه‌م جۆره چاكهتهش بۆ يه‌كه‌مجار له‌لايه‌ن كچێكه‌وه به‌ناوى مه‌ريه‌م له تويته‌ر بڵاوكرايه‌وه پرسيار له هاوڕێكانى ده‌كات، ره‌نگى ئه‌م جۆره چاكهتهى بۆ ديارى بكه‌ن، نزيكه‌ى 55% پێيان وايه ره‌ش و قاوه‌ييه، 45% وايدهبينن كه سپى و شينه
