شوێنه‌واره مێژووییه‌كان بنده‌ستی داعش ده‌گه‌نه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا
"پارچه‌یه‌كی شوێنه‌واری كۆن به 1.1 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه"
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌رێكی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، داعش له رێی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه شوێنه‌واره مێژووییه‌كان ده‌فرۆشێ، ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا و ئه‌مریكا.
ماڵپه‌ڕی وۆرلد تریبیون رایگه‌یاند: "بارزگانیكردنی نا یاسایی به كه‌لوپه‌ل و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتنی داهاته بۆ رێكخراوی داعش".
روونیشیكرده‌وه: "هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی داهاتی داعش، بۆیه ئه‌و رێكخراوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به بازرگانیكردن به شوێنه‌واره مێژووییه‌كان ده‌به‌ستێ".
به گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی گومرگی ئه‌مریكا: "له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی سووریا له 2011، هه‌نارده و بازرگانیكردن به كه‌لوپه‌له كلتوورییه‌كانی سووریا 141% و هی عێراقیش له 61% زیادیكردووه".
ئه‌و ماڵپه‌ره ئه‌مریكییه ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه: "بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له مێژووییه‌كان داعش كه‌سانێك وه‌ك نێوه‌ندگیر به‌كاردێنێ كه هیچ گرفتێكیان له گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له دزراوه‌كاندا نییه".
نێوه‌ندگیرێك به بی بی سی راگه‌یاندووه: "پارچه‌یه‌كی شوێنه‌واری بینیوه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 8500 ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕایه‌وه به 1.1 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه".
ئه‌و كه‌سه نێوه‌ندگیره گوتی: "پاره‌یه‌كی باش ده‌داته ئه‌وانه‌ی قاچاغییه‌تی به شوێنه‌واره مێژووییه‌كان ده‌كه‌ن تا كه‌لوپه‌له مێژووییه‌كانی ده‌ستكه‌وێ، زۆربه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییانه‌ش له رۆژئاوای ئه‌وروپا ده‌فرۆشرێن".
گوتیشی: "بازرگانی تورك هه‌ن ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییانه ده‌فرۆشنه بازرگانه ئه‌وروپییه‌كان. ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كه‌ن و وێنه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ده‌نێرن، خه‌ڵكانێك له ئه‌وروپا دێن ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییانه ده‌پشكنن و ده‌یانبه‌ن".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی: "دوای ئه‌وه‌ی له نێوان دزه‌كان و قاچاغچییه‌كان ده‌ستاوده‌ستیان پێده‌كرێ، كڕیارانی رۆژئاوا به نرخێكی هه‌رزان شوێنه‌واره مێژووییه‌كان ده‌كڕن".
له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیان ئه‌وه‌ش هاتووه: "لێكۆڵینه‌وه نهێنییه‌كان دووپاتیانكردووه‌ته‌وه كه‌لوپه‌له نا یاساییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست كڕیاران له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا".
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتنی به لێشاوی پارچه شوێنه‌واره دزراوه‌كانیش یاسادانه‌رانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا پێشنیاری چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كیان كردووه.
راپۆرته‌كه‌ی گاردیان ئه‌وه‌ش گوت: "پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له مێژووییانه كۆده‌كه‌نه‌وه ئاگاداربكرێنه‌وه، مه‌ترسی گه‌وره‌تر له سزا یاساییه‌كان هه‌یه".
و: م.ح