یانه‌ی چێڵسی بۆ كڕینی ئه‌ستێره‌كان هاتۆته سه‌رهێڵ
ئه‌مجاره‌یان یاریزانێكی له مه‌درید كردۆته ئامانج
K24 ـ هه‌ولێر
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا بڵاویان كردووته‌وه، كه بلوز له هه‌وڵی هینانی ئانتوان گریزمانی یاریزانی فره‌نسی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریده.
به‌پێی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت له وه‌رزی داهاتوو ریزه‌كانی به‌هیز بكات و له ئێستاشدا رۆمان ئه‌براهیمۆڤیچی سه‌رۆكه ملیاردێره رووسیه‌كه‌ی ئه‌و یانه‌یه، له ترسی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌م وه‌رزه بڕیاریی داوه بۆ وه‌رزی دادێ گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی له ریزی یانه‌كه‌یدا بكات.
رۆژنامه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، سه‌رۆكی یانه‌كه بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی له پیناو گواستنه‌وه‌ی گریزامان ته‌رخانكردووه.
ێشتریش ئه‌و یانه‌یه ئینگلیزیه، فلیپی لویس و دیێگۆ كۆستا كه دوو هاوڕێ و هاویانه‌ی گریزمان بوون له چنگی مه‌دریدییه‌كانی ده‌رهێنا و به‌ره‌و له‌نده‌ی گواستنه‌وه.
ئه‌نتوان گریزمانی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ریال سوسیدادوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ كرد، ئه‌م وه‌رزه‌یش له‌گه‌ڵ یانه‌كه 14 گۆڵی تۆمار كرد، دوایین گۆڵی خۆشی له دێربی مه‌درید له دژی یانه‌ی ریال مه‌درید بووه كه به‌هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.