خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان دیار کرا
خێراییەکەی زیاتر لە 400 کم لە کاتژمێرێکدا.. بزانە تایبەتمەندییەکانی چین
K24- هەولێر
ئۆتۆمبێلی بۆگاتی چیرۆن خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهانە، چونکە نوێترین مۆدێلی ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێ 420 کم لە کاتژمێرێکدا ببڕێ.
مۆدێلەی بۆگاتی کە کۆمپانیایەکی فەرەنسی زەبەلاحی بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل دروستی دەکات، هەرچەندە ژمارەی ورد بەردەست نییە، بەڵام بە گوتەی کۆمپانیاکە و بەپێی تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنی بۆگاتی چیرۆن خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهانە و دەتوانێ 420 کم لە کاتژمێرێکدا ببڕێ.
کۆمپانیای بۆگاتی دەڵێ: تا ئێستا نزیکەی سێیەکی ئەو 500 ئۆتۆمبێلەی جۆری بۆگاتی چیرۆنی فرۆشتووە کە بەنیازە دروستیان بکات، لە کاتێکدا نرخی هەر ئۆتۆمبێلێکی لەم جۆرە لە سەرووی دوو ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئۆتۆمبێلی جۆری فیرۆن تۆجت کە هەمان کۆمپانیای فەرەنسی دروستی کردووە لە ساڵی 2013 چووە نێو کتێبی گینێس بۆ ژمارە پێوانەییەکان بە نازناوی خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان.
سەرچاوە: CNN، ئا: ئا ، ف
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)