ریال مه‌درید دوو ئه‌ستێره‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه
ریال مه‌درید له‌پێناو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سێلتاڤیگۆ له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 28ـی لالیگا ده‌ستی به مه‌شقه‌كان كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی له مه‌شقه‌كانی یانه‌ی شاهانه بینرا ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له مارسیلۆی بڕازیلی و لۆكا مۆدریچی كڕواتی و ناوه‌راستكاری یانه‌كه بوون، ئه‌م دوو یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجامدا و ئه‌گه‌ری هه‌یه له یاری داهاتوو به‌شداری بكه‌ن.
مۆدریچ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌یاری دێربی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید تووشی بوو نه‌یتوانی به‌شداری یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه بكات به‌رامبه‌ر لیڤانتی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شداری ته‌واوی مه‌شقه‌كانی كرد.
له‌مه‌شقه‌كاندا ته‌واوی یاریزانان جگه له كه‌ریم بێنزێما ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی دیكه ئاماده بوون.