خولی عێراقی ده‌وه‌ستێنرێت
فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی بڕیاریدا یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق بۆ ماوه‌ی مانگێگ رابگرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی فێدراسیۆنه‌كه له‌پێناو پشوودانه به‌و هه‌شت یانه‌یه‌ی گه‌یشتوونه‌ته قۆناخه‌كانی كۆتایی خولی بژارده، ماوه‌ی راگرتنه‌كه‌ش له 4 مارس/ئازار ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌م پشووه ئه‌و یاریزانانه ناگرێته‌وه كه بانگهێشتی هه‌ڵبژاردی عێراق كراون و به‌شداری مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌ن له‌پێناو ئاماده‌كاری بۆ دوو یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر تایلاند و ڤێتنام له 24 و 29 ـی مارس له‌میانی پاڵاوتنه‌كانی جامی یه‌كێتی ئاسیا و گه‌یشتن به مۆندیالی روسیا.