رۆناڵدۆ: هێشتا چامپیۆنزلیگمان له‌به‌رده‌مه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له میانی ئاماده‌بوونی له رێوره‌سمی راگه‌یاندنی گرێبه‌ستێكی فرۆكه‌خانه‌ی مه‌درید تیشكی خسته سه‌ر هاوكارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی له بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ.
ریال مه‌درید له‌ئێستادا هه‌وڵده‌دات چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه بۆخۆی یه‌كلا بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگا به 9 خاڵ، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌شداریكردنی دێنیز چێریشێف له‌جامی شای ئیسپانیا دوورخرایه‌وه.
پرسیار له رۆناڵدۆ كرا سه‌باره‌ت به زۆری ژماره‌ی گۆڵه‌كانی، كریس گوتی " ئه‌م كاره‌م به‌هۆی چه‌ندین ساڵ ماندوو بوونه‌وه‌یه، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه به‌رده‌وام بم سه‌رباری ئه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانی لالیگا له‌سه‌ر ئێمه زه‌حمه‌ت بووه و له جامی شا دوورخراینه‌وه، به‌ڵام هێشتا چامپیۆنزلیگمان له‌پێشه".
ده‌رباره‌ی ركابه‌رییه‌كانی چامپیۆنزلیگ رۆناڵدۆ گوتی " ئه‌و ناسناوه‌یه زۆرترین جار به‌ده‌ستمان هێناوه، چونكه هیچ تیپێك هێنده‌ی ریال مه‌درید ناسناوه‌كه‌ی نه‌بردووه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا ده‌مانه‌وێت به‌هێز ركابه‌ری بكه‌ین له‌پێناو بردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی چامپیۆنزلیگ".
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ ده‌ڵێت " من زۆربه‌ی كات به‌یه‌ك ئاست یاری ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت هه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنمه‌وه، بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته تاكی و كۆمه‌ڵه‌كان خۆشی ده‌به‌خشن به هانده‌ران.
له دواقسه‌كانی ده‌رباره‌ی یاری چوونی قۆناخی 16 ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر رۆما گوتی " یارییه‌كی زۆر باشمان به‌رامبه‌ر رۆما ئه‌نجامدا، ئه‌مجاره له‌نێو یاریگه و هانده‌رانی خۆمان یاری ده‌كه‌ین كه پاڵپشتیه‌كی باشه بۆ ئێمه، به‌ڵام ده‌بێ ئاگاداربین و متمانه له‌ده‌ست نه‌ده‌ین".