حه‌شدی شه‌عبیی: سوورین له به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی مووسڵ
" خه‌ڵكیی مووسڵ رزگاركردنی شاره‌كه جێبه‌جێده‌كه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبیی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداریی له شه‌ڕی مووسڵ بكا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس گوتی: "هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه رێ له هه‌ر كه‌سێكی عێراقی بگرێ به‌رگریی له خاكه‌كه‌ی بكا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ده‌گه‌ینه هه‌ر خاڵێك له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رێگاش ناده‌ین هیچ بنكه‌یه‌كی داعش یان به‌عس له‌سه‌ر خاكیی عێراق هه‌بێ".
لای خۆیه‌وه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا و سه‌رۆكی حه‌شدی نیشتمانی به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت چاپی سعودییه‌ی گوت: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ره‌تیكرده‌وه حه‌شدی شه‌عبیی به‌شداری له شه‌ڕی مووسڵ بكا، ئه‌وه بووه‌ته بڕیاری هه‌موو رۆڵه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا".
گوتیشی: "به به‌شداری سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به یارمه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، خه‌ڵكیی مووسڵ ئه‌ركی رزگاركردنی پارێزگاكه جێبه‌جێده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌شه‌ڕی مووسڵ توركیا یارمه‌تی لۆجیستی پێشكه‌ش ده‌كا و هیچ رۆڵێكی له رزگاركردنی مووسڵ نابێ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه رۆڵی پشتیوانی ده‌بێ".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌وه‌ی له پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین روویاندا، وامان لێده‌كا ئه‌وه له مووسڵ دووباره نه‌كه‌ینه‌وه".
به‌هۆی بوونی هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه، به‌مدواییانه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به كۆی ده‌نگ ره‌تیكرده‌وه: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی به‌شداری له رزگایكردنی شاری مووسڵ بكه‌ن".
و: م.ح