شاراپۆڤا لێی قه‌وما

كێشه‌ی ته‌ندرووستی هه‌یه‌

K24 ـ هه‌ولێر

شاراپۆڤا به‌هۆی پێكانی باسكی چه‌پی، كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانییه‌تی ماسته‌رزی ئیندیانا وێلز راگه‌یاند و خه‌مباری خۆی به‌ ئاماده‌ نه‌بوونی له‌و پاڵه‌وانییه‌ته‌ دووپاتكرده‌وه‌.

شاراپۆڤا رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌ یه‌كێكه‌ خۆشترین پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ناتوانێت پشكداریی بكات و ماریانا مارینۆ له‌ شوێنی ئه‌و به‌شداریی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌ هه‌زار خاڵییه‌ ده‌كات.

ماریا شاراپۆڤا، ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی رووسیا له‌ ئێستادا له‌ خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی باشترین تێنسزانانی جیهان دێت و به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ ره‌نگه‌ چه‌ندان خانه‌ی دیكه‌ بۆ خواره‌وه‌ بخزێت.