سەدر: نابێ گەندەڵکاران لەسەر کورسی دەسەڵات دابنیشن
له به‌غدا به سه‌دان هه‌زار خۆپيشانده‌رى شيعه‌ئاينزا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌سه‌ر داواى ره‌وتى سه‌در خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا. رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در، وتارێكى ئاراسته‌ى خۆپيشانده‌ران كرد.
K24 – هه‌ولێر:
له به‌غدا به سه‌دان هه‌زار خۆپيشانده‌رى شيعه‌ئاينزا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌سه‌ر داواى ره‌وتى سه‌در خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا. رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، موقته‌دا سه‌در، وتارێكى ئاراسته‌ى خۆپيشانده‌ران كرد.
موقته‌دا سه‌در له وتاره‌كه‌يدا گوتی: پێویستە هەموو لایەک گوێڕایەڵی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بن و عێراقییەکان خۆیان لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران دەکەن.
گوتیشی: نامەوێت دەسەڵات بگرمە دەست، بەڵکو دەمەوێت گەلی عێراق لەم گەندەڵکارانە رزگاریان بێت و پێویستە ئەو حزبانە لە دەسەڵات نەمێنن کە عێراقییان گەیاندووەتە ئەم دۆخە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەبێت حكومەتی عێراق وەڵامی داواكاریی خۆپیشاندەران بداتەوە و كاریان لەسەر بكات و پێویستە چوونە ناوەوەی ناوچەی سەوزیش سەرەتایەکی خێر و چاکسازی بێت.
ئه‌مه جارى دووه‌مه له ماوه‌ى كه‌متر له 10 رۆژدا شوێنكه‌وتووانى ره‌وتى سه‌در خۆپيشاندانى به‌رفراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن به مه‌به‌ستى درووستكردنى فشار له‌سه‌ر حكومه‌تى عه‌بادى و ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاكسازيى.