سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش بۆ (كوردستان24): ئاساییه هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره په‌يوه‌ندييان هه‌بێت
ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕى كۆچى دوايى مه‌لا مسته‌فا بارزانى نه‌مره، سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ خه‌باتى بارزانى داده‌نوێنم.
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى (هه‌ده‌په)، سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش، له ده‌ستپێكى لێدوانيدا بۆ كوردستان 24، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕى كۆچى دوايى مه‌لا مسته‌فا بارزانى نه‌مره، سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ خه‌باتى بارزانى داده‌نوێنم. هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، ئاساييه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و توركيا په‌يوه‌ندى دۆستانهيان هه‌بێت.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24دا، سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش نوێترين پێشهاته‌كانى ره‌وشى باكوورى كوردستان و داهاتووى پرۆسه‌ى ئاشتيى له توركيا خسته‌ڕوو.
ده‌ميرتاش، رايگه‌ياند، داوامان له گه‌لى كورد له شارى ئامه‌د كردووه، سبه‌ى به‌ده‌م بانگه‌وازى ئاشتييه‌وه بێن و به‌و په‌ڕى رێكخستن و ديسپلينهوه ئاماده‌ى ئه‌و خۆپيشاندانه بن، كه هه‌ده‌په بۆ به‌ته‌نگه‌وه بوونى پرۆسه‌ى ئاشتيى و كۆتايهێنان به شه‌ڕ و خوێنڕشتن له ئامه‌د ئه‌نجاميده‌دات.
ده‌ميرتاش گوتى: هێشتا ده‌رفه‌تى ئاشتيى ماوه و ئێمه ئاماده‌ين بۆ دانووستان، ئه‌گه‌ر بێت و له لايه‌نى به‌رامبه‌رمانه‌وه جدييه‌تى هێنانه‌دى چاره‌سه‌ر ببينين.
هه‌روه‌ها گوتى: هێزه‌كانى سوپاى توركيا له ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى گيانى ده‌يان هاووڵاتى و گه‌نجان ببێته قوربانى.
ده‌ميرتاش ره‌خنه‌شى له سياسه‌تى حكومه‌تى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركيا گرت و رايگه‌ياند، ئه‌ردۆغان و داوودئۆغڵۆ، سياسه‌تى شه‌ڕ له دژى كورد به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌يانه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كورد قبوڵى ناكات و ئه‌و رێگه‌يه هيچ ئه‌نجامێكى لێناكه‌وێته‌وه.
له باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركياوه، ده‌ميرتاش رايگه‌ياند، هه‌بوونى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه ئاساييه و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مافى خۆيه‌تى په‌يوه‌ندى هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه پێمان وايه پێويسته سه‌ركۆنه‌ى سياسه‌تى شه‌ڕخوازانه بكرێت و كوردى باشوور هه‌ميشه هاودڵ و هاوخه‌مى كوردى باكوور بوونه و له‌وه‌دا جياوازييه‌ك نابينين.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان ئاگادارن له ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆى رووبه‌ڕووى شه‌ڕى داعش و قه‌يرانه‌كانى ديكه به تايبه‌تى قه‌يرانى دارايى بووه‌ته‌وه، به‌ڵام گه‌لى كورد له هه‌ر كوێيه‌ك بێت يهكدڵه و پێويسته سياسهتمهدارانى كورديش يهكدڵ بن و رۆژ رۆژى يه‌كێتى و تێكۆشانه و رۆژى جيايى و ناكۆكى نييه.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتهكانييدا سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه و گه‌ريلاكانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى داعش و تيرۆر كرد و گوتى: هه‌مووان پێويسته سڵاو له پێشمه‌رگه و گه‌ريلا بكه‌ين و ئه‌وان وره‌يه‌كى به‌رزيان پيشاندا و هه‌رێمى كوردستانيش له‌و رووه‌وه رۆڵێكى مه‌زنى هه‌بووه.
له باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتيى توركياوه، ده‌ميرتاش ئه‌وه‌ى بيرهێنايهوه، كه ماوه‌ى نزيكه‌ى ساڵێكه ههڤديتن و سه‌ردانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان راگيراوه و كۆسپى بۆ چێدهكرێت، ئه‌مشه پيشانى ده‌دات، ده‌وڵه‌ت جديى نييه له‌و پرسه‌دا و ئێمه‌ش هيچ جدييهتێك نابينين بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ بكه‌ين.
سه‌باره‌ت به رۆژئاواى كوردستانيش، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په، سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش روونيكرده‌وه، كورد له رۆژئاواى كوردستان و سووريادا چ پڕۆژه‌يه‌كى سياسى پێشنياز بكه‌ن، ئه‌وان پشتيوانيدهكهن و داواشيكرد، لايه‌نه‌كان يه‌كبگرن و به‌يه‌كه‌وه كار بۆ سه‌ركه‌وتنى دۆزى كورد بكه‌ن. جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان رێز له هه‌ر بڕيارێك ده‌گرن كه كورد له رۆژئاواى كوردستان له باره‌ى چاره‌نووسى خۆيه‌وه دهيدات.