تواناكانى دهستگيركراوێكى داعش بوونه‌ته هۆى نيگه‌رانى ئه‌مريكا
به بێ ئه‌وه‌ى باس له جۆر و شێوه‌ى تواناكانى بكرێت، به‌رپرسانى ئه‌مريكا رايانگه‌ياند، كه‌سێكيان ده‌ستگيركردووه
K24 – هه‌ولێر:
به بێ ئه‌وه‌ى باس له جۆر و شێوه‌ى تواناكانى بكرێت، به‌رپرسانى ئه‌مريكا رايانگه‌ياند، كه‌سێكيان ده‌ستگيركردووه و ئێستا له هه‌ولێر له زينداندايه، كه تواناكانى بوونه‌ته هۆى نيگه‌رانى ئه‌مريكا.
پرۆسه‌ى ده‌ستگيركردنى ئه‌و كه‌سه له لايه‌ن هێزى ده‌سته‌بژێرى سوپاى ئه‌مريكا ناسراو به ده‌لتا، ئه‌نجامدراوه.
هه‌واڵگرى ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه، تواناكانى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگيركراوه جێى نيگه‌رانين بۆ ئه‌مريكا.
ژه‌نه‌راڵ ڤيسنت ستيوارت، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه ئێوه زۆرتر تێبينى زيادبوونى ژماره‌ى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى سوپاى ئه‌مريكا بكه‌ن له پێناو ده‌ستگيركردن و لێكۆڵينه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى بوونه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى ئه‌مريكا.
به‌رپرسانى ئه‌مريكايى باسيان له‌وه‌شكردووه، له ميانى لێكۆڵينهوهكانياندا شێوازى هۆڤيانه‌ى ئه‌شكه‌نجه به‌كارناهێنرێت و هيچ دهستگيركراوێكيش ره‌وانه‌ى گوانتانامۆ ناكرێت، به‌ڵكو له كۆتاييدا راده‌ستى سوپاى عێراق ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى ئه‌مريكا گوتيشى: هه‌ر دهستگيركردنێكى به‌رپرسانى داعش له عێراقدا بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى ده‌بێت و پرۆسه‌كان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن.
و: ئ.هـ