یەكێتیی ئەوروپا رێوشوێنەکان لە سنوورەكانی ئاسایی دەكاتەوە

"رێككەوتنامەی شنگن داھاتووی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا دیار دەكات"

K24- ھەولێر:

چوونی ژمارەیەكی زۆری كۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا ھەڕشەی لە سەر ناوچەی شنگن درووستكردووە، چەند وڵاتێك سنوورەكانیان داخستوون، یەكێتیی ئەوروپا پلانی ھەیە سنوورەكانی وڵاتانی ئەوروپا ئاسایی بكاتەوە.

دیمیتریۆس ئەڤرامۆپولوس، كۆمسیاری یەكێتیی ئەوروپا بۆ كارووباری كۆچبەران رایگەیاند: "رێككەوتنامەی شنگن داھاتووی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بە یەكگرتووی دیاریدەكات".

كۆمسیاری یەكێتیی ئەوروپا بۆ كارووباری كۆچبەران گوتیشی: " 60 ساڵەی رێككەوتننامەی شنگن وئابووری ئازادی سنووری نێوان وڵاتانی ئەوروپا لە مەترسیدایە".

دیمیتریۆس ئەڤرامۆپولوس دەشڵێت: "ئەوروپا بە ساتێكی مێژووی گرنگ تێدەپەڕێت، ناوچەی شنگن لە مەترسیدایە".

دیمیتریسۆۆس ئەڤرامۆپولوس ئاشكراشیكرد، كە یەكێتیی ئەوروپا پلانی ھەیە تا كۆتای ئەمساڵ سنوورەكانی وڵاتانی ئەوروپا بگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

بەھۆی شەڕ و نا ئارامیەكانی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست باكووری ئەفریقا شەپۆڵێكی گەورەی كۆچبەری رووی لە وڵاتانی ئەوروپاكردووە، شەمەش وایكردووە بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا سنوورەكانی نێوانیان دابخەن، كە ئەمەش پێچەوانەی رێكەوتنامەی شنگنە، یەكێتیی ئەوروپا و بەشێك لە وڵاتانی ناوچەی شنگن ئەوە بە ھەڕەشە دەزانن لە سەر داھاتووی ناوچەی شنگن.

سەرچاوە: یۆرۆ نیوز ، وەرگێڕان: ش،م