له خولی نایابی عێراق یانه‌ی زاخۆش ماڵئاوایی كرد
هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان بۆ قۆناخی هه‌شت سه‌رنه‌كه‌وت
K24 ـ هه‌ولێر
له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی زاخۆ دوایین یاریی خۆی له‌م قۆناخه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامدا، یارییه‌كه‌یش به ئه‌نجامی (2 ـ 1) گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی ئه‌مانه كۆتایی هات.
یانه‌ی زاخۆ تا خوله‌كی 93 به گۆڵێك یه‌كسانبوون، به‌ڵام له خوله‌كی 94 گۆڵێان له‌سه‌ر تۆمار كرا، له‌ولاشه‌وه یانه‌ی شورته له خوله‌كی 92 گۆڵی بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی حدود تۆمار كرد و خانه‌ی سێیه‌می به زاخۆ چۆل كرد، ئه‌مه‌یش به ته‌واوه‌تی یانه‌ی زاخۆی بێهیوا كرد و هاوشێوه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد، له به‌رانبه‌ردا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خوله‌كه (یانه‌كانی قوه‌ی جه‌وییه، مینا، ئه‌مانه و شوڕته) بۆ قۆناخی هه‌شت په‌ڕینه‌وه.